عەرەب وتورکمان دروستکردنی ژوری هاوبەشی پێشەرگە و سوپا لە کەرکوک رەتدەکەنەوە

  2020-08-23  | 
 سۆران عەبدولکەریم
هەریەکە لە بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکوک دروستکردنی ژورێکی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق رەتدەکەنەوە.

ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی و خالید مەفرەجی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی عەرەبی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند دۆخی ئەمنی پارێزگای کەرکوک لە گەشەکردندایە و پێویستی بە دروستکردنی ژوری هاوبەش نیە.

ئەو دوو پەرلەمانتارە هێزەکانی پێشمەرگەشیان بە روخاندنی گوند و خانوی عەرەب تۆمەتبارکرد و دەڵێن لەدوای گەڕانەوەی ‌هێزە عێراقیەکان دۆخی ئەمنی باشبووە.

ئەو پەرلەمانتارە عەرەب و تورکمانە دەشڵێن دروستکردنی ئەو ژورە هاوبەشە پێشێلکاری یاساییە چونکە بەپێی بڕیاری پەرلەمان نابێت جگە لە هێزە فیدراڵیەکان هیچ هێزێک لەوناوچانە جێگیربێت.

تنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق بڕیارە لە هەرسێ پارێزگای موسڵ و دیالە و کەرکوک ژوری هاوبەشی هەماهەنگی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروستبکرێت بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە هەڕەشەکانی داعش.


ڕیکلام