ژمارەیەك لە جوتیارانی قەزای پێنجوێن وەك ناڕەزایی دەربڕینێك لە بە قاچاخ هێنانە ناوەوەی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان ناڕەزایی دەردەبڕن.
بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای پێنجوێن بەشێك لە جوتیارانی قەزاكە رێگای سلێمانی پێنجوێنیان داخست و داوایان كرد رێگری بكرێت لە هێنانە ناوەوەی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان كە بووەتە هۆی زیان گەیاندن پێیان.
ئەو جوتیارانە ئاماژەیان بەوەكرد لەو كاتەی نرخی بەرهەمێكی كشتوكاڵی جێگیر دەبێت لە دەروازە سنوریەكانی باشماخ و پەروێزخانەوە دەهێندرێتە هەرێمی كوردستان و زیان بە جوتیارانی هەرێم دەگەیەنێت.
ئەوان داوایان لە وەزیری كشتوكاڵ كرد رێگری بكات لە هێنانە ناوەوەی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان بە رێگای قاچاخ كە بووەتە هۆی ساخنەبوونەوەی بەرهەمەكانیان و لە ناوخۆشدا باج لە جوتیاران وەردەگیرێت.