دوو پەرلەمانتار داوا لە کازمی دەکەن چاودێری ئەو پارەیە بکات کە بۆ هەرێمی دەنێرێت

  2020-08-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەردوو پەرلەمانتار غالب محەمەد و سەرکەوت شەمسەدین نامەیەکی فەرمیان ئاراستەی مستەفا کازمی کردوە و دەڵێن هەرێم پارەکەی بەغدا نادات بو موچە.

ئەو دوو پەرلەمانتارەی عێراق بە سەرۆک وەزیرانی عێراقیان ڕاگەیاندوە ئەوان پشتگیری هەموو هەوڵێک دەکەن بۆ چارەسەری موچەی فەرمانبەران هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

ئاماژەیان بەوەشکردوە سەرەڕای ناردنی بڕی 320 ملیار دینار لە بەغداوە بەڵام هێشتا هەرێم لەکاتی خۆی موچە نادات و موچەش بە لێبڕێنی سەدا 21 دابەش دەکات.

سەرکەوت شەمسەدین و غالب محەمەد دەڵێن بەڵگەی تەواو لەبەردەستە کە بە داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوت و پارەکەی بەغداوە دەتوانرێت موچەی تەواوەتی دابەش بکرێت.

 لە نامەکەیاندا بۆ کازمی ئەو دوو پەرلەمانتارە دەشڵێن پێویستە چیتر موچە وەک کارتی سیاسی بەکارنەهێنرێت لەلایەن هێزە حوکمرانەکانی هەرێم، فەرمانبەرانی هەرێم هاوڵاتی عێراقین و ئەرکی ئێوەیە مافەکانیان بپارێزن و موچەکانیان دبینبکەن .

داواشیانکردوە سەرۆک وەزیرانی عێراق چاودێرییەکی وردی ئەو پارەیە بکات کە ڕەوانەی هەرێمی کوردستانی دەکات، کە دەبێت تەنها بۆ موچە بەکاربهێنرێت، هەروەها دیوانی چاودێرێ فیدراڵی رابسپێرێت  بۆ وردبینی تەواوی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.


ڕیکلام