گروپێکی ڕەگەزپەرست هێرش دەکەنەسەر پەنابەران لە ئەوروپا

  2020-08-27  | 
جیهانی
گروپێکی ڕەگەزپەرست هێرش دەکەنەسەر پەنابەران لە ئەوروپا
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
گروپێکی ڕەگەزپەرست هێرش دەکەنەسەر سەر کۆچبەر و پەنابەران لە بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا.

بەریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی ڕەگەزپەرستی بە نایاسایی لەقەڵەمداوە، بەڵام لە ئێستادا گروپێکی ڕەگەزپەرستی هەیە بە ناوی Britain First  و کەسێک بە ناوی پاوڵ گۆڵدینگ ئەم گروپە بەڕێوەدەبات و گروپەکە زیاتر لە یەک ملیۆن شوێنکەوتوویان هەیە.

 لە ئێستادا ئەم گروپە دەچنە سەر شوێنی مانەوەی پەنابەران بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی کێشەیان بکەنەوە، ئەوان دەزانن کە پەنابەرەکان باری دەروونیان خراپە هەربۆیە لەگەڵیاندا بە شەڕ دێن و تووشی کێشەیان دەکەن کاتێک پۆلیس دەگاتە ئەو جێیە ئەندامانی گروپەکە بە ئاسانی لە بابەتە دەردەچن و ئازاد دەکرێن بەڵام کۆچبەرەکان بە تایبەتی ئەوانەی پەنجەمۆریان هەبێت ڕووبەڕووی کێشەی یاسای دەبنەوە تا دەگاتە ئەوەی بخرێنە سەنتەری دیپۆرتەوە و لە دواتردا دەیاننێرنەوە .

ئاری جلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، بوونی ئەم جۆرە گروپ و دەستانە کە خەڵکانی ڕەگەزپەرستن نەک تەنها لە بەریتانیا لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپادا بوونیان هەیە بە سەدان پەنابەرا توشی گرفتی گەورە بوون لەسەر شەڕ پێ فرۆشتنی خەڵکانی ڕەگەزپەرست و دەرئەن حکوم دراون .

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ئەم گروپە دەچنە شوێنی پەنابەران و لە دەرگایان دەدەن و دواتر پێیان دەڵێن کە ئەوان بە خۆڕای لە هۆتێلەکاندا دەمێننەوە و پارەی باجی وڵاتەکە هەمووی بۆ پەنابەران تەرخان دەکرێت، هەر بۆیە لەم نێوانەدا پەنابەرەکان توڕە دەکەن و تووشی کێشەیان دەکەن و بابەتەکە ئاڵۆز دەکەن .

لە بەرامبەردا ڕێکخراوی یارمەتیدانی پەنابەران ئامۆژگاری پەنابەران دەکەن کە بە هیچ شێوەیەک نەهێڵن ئاژاوە درووست ببێت لە نێوانیاندا و هەر دەرگاکانیان دابخەن و وەڵامیان نەدەنەوە یاخود پەیوەندی بە پۆلیس و کارمەندانی هۆتێلەکە بکەن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی کێشە و گرفت نەبنەوە. لەبەرئەوەی لە ئێستادا بەریتانیا دەستی کردووە بە ناردنەوەی ئەو پەنابەرانەی پەنجەمۆریان لە وڵاتان ئەوروپیدا هەیە.



ڕیکلام