چادریك بۆسمان بە شێرپەنجە گیانی لەدەستدا

  2020-08-29  | 
دۆسیە:  هونەرى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
چادریك بۆسمان ئەكتەری سەرەكی فیلمی (black panther) دوێنێ دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە ماڵەكەی خۆی لە ئەمریكا گیانی لەدەستدا.

ئەو ئەكتەرەی سینەمای هۆلیود ماوەی چوار ساڵبوو تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی كۆڵۆن بوو بوو، بە رۆڵ بینینی لە فیلمی (black panther) بە ناوبانگ بوو، لە ژیانیدا دەیوت، بە رۆڵبینینی لەو فیلمەدا وای هەستكردووە هەست بە گەنجێتی و بەخشندەیی و شانازیكردنی بە بوون بە رەشپێست بكات. 

بۆسمان لە 29ی تشرینی دووەمی 1977 لەدایك بووە، جگە لە كاری ئەكتەری سیناریۆ نووس و شانۆنامە نووسیش بووە، لە 15 فیلمی سینەمایی جیاوازدا رۆڵی بینیوە و بەشداری كردووە لە 16 فیلمی تەلەفزیۆنیشدا.


ڕیکلام