شاندێكی ئەنجوومەنی سوریای دیموكراتی لە روسیایە

  2020-08-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شاندێكی ئەنجوومەنی سوریای دیموكراتی بەشێوەیەكی فەرمی بانگهێشتی رووسیا كراون و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆدەبنەوە.

شاندێكی ئەنجوومەنی سوریای دیموكراتی (مەسەدە) بە سەرۆكایەتی ئیلهام ئەحمەد لە ئێٍتادا لە وڵاتی روسیان و بەگوێرەی زانیاریەكان شاندەكە بەشێوەیەكی فەرمی بانگهێشتی ئەو وڵاتە كراوە  و كۆبوونەوە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا ئەنجام دەدەن. 

شاندەكەی مەسەدە هەریەك لە سیهانووك دیبۆ، سەنحاریب بەرسووم، حیكمەت حەبیب، تیایدا بەشداریان كردووە، گفتوگۆ لەبارەی رێككەوتنی نەوتی ئیدارەی خۆسەری و ئەمریكا دەكەن. 

ئەو شاندە ماوەی دوو رۆژە لە رووسیایە و برشیارە چەند كۆبوونەوەیەكی فەرمیش ئەنجام بدەن لەگەڵ چەند پارت و كەسایەتیەكی وڵاتەكەش كۆدەبنەوە بەڵام ئامانجدی سەرەكی كۆبوونەوەیە لەگەڵ لاڤرۆڤ. 

ئەو سەردانەش دوای ئەو رێككەوتنە نەوتیەی نێوان ئیدارەی خۆسەری لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا دێت لەگەڵ كۆمپانیەیەكی ئەمریكی بۆ دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتی رۆژئاوای كوردستان، كە ناڕەزایی هەریەكە لە روسیا و ئێران و توركیا و سوریای لێكەوتەوە. 


ڕیکلام