ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک جێگری پارێزگاری هەڵبژارد

  2020-08-30  | 
 مازن شنگالی
سێ کاندید لەلایەن پێکهاتەی مەسیحیەکانەوە پێشکەش بە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک کراون بۆ ئەوەی کەسێکیان وەک جێگری پارێزگار هەڵبژێردرێت، بەڵام هەرسێ کاندیدەکە دەنگی پێویستیان بەدەستهینا و بۆیە دەبێت حکومەتی هەرێم یەکێکیان یەکلا بکاتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک بە ئامادەبوونی 28 ئەندام پرۆسەی دەنگدانی بۆ جێگری پارێزگار دەستپێکرد.

بەپێی ئەنجامی دەنگدانەکە شەمعون شلیمۆن 25 دەنگ و ئاشوور سەرکون 19 دەنگ و ویلیام تیودور ١٧ دەنگیی بەدەستهێنا.

عیماد شکور ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک بە (تۆری هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند بەپێی یاسا دەبێت ئەو کەسەی زۆرترین دەنگی هێناوە ببێت بە جێگری پارێزگاری دهۆک.

ئیدرس هەرکی سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک بە(تۆڕی هەواڵی ژیان) ی ڕاگەیاند ناردنی ناوی هەرسێ کاندیدەکە بۆ حکومەت ئاسایی و یاساییە، چونکە هەرسێ کاندیدەکە زۆرینەی دەنگی ئامادەبوانیان بەدەستهێناوە بۆیە بەپێی یاسا دەسەڵاتی دیاریکردنی یەکێکیان لای حکومەتە.

وتیشی باوەڕم وایە حکومەتی هەرێمیش دواجار هەر ئەو کەسە دیاریدەکەن کە 25 دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆکی بەدەستهێناوە چونکە ئەوە عورفێکی یاسایە.


ڕیکلام