خالید عەزیزی: کۆماری ئیسلامی لە مەرگ نزیکبوەوە کۆرۆنا فریای کەوت

  2020-08-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ئێران و کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە و کوشتنی قاسمی سولەیمانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی و داڕمانی ئابوری وڵاتەکە لە مەرگ نزیککردەوە.

خالید عەزیزی سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وتارێکدا بۆ بەشێک لە سەرکردایەتی حزبەکەی ڕایگەیاند کۆرۆنا فریای کۆماری ئیسلامی ئێران کەوت ئەگینا لە مەرگ نزیک بوبوەوە و دۆخەکەی بە قازانجی خۆی قۆستەوە.

 

خالید عەزیزی ئاماژەی بەوەشکرد کوشتنی قاسمی سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە لێدان بوو لە غروری کۆماری ئیسلامی ئێران لە جیهاندا.

 

سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستان جەختی لەوە کردوە هێزە کوردستانیەکانی رۆهەڵات و هێزەکانی دیکەی ئێران پێویستە بە یەکگرتووی کاربکەن و ڕایگەیاند ئێمە لەو پێناوەدا هەوڵی جدیمان داوە و دەتوانین بەسەر رژێمی ئێراندا سەربکەوین.


ڕیکلام