بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا بگاتە بەغدا و زنجیرەیەک دیدار و کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقیدا ئەنجامبدات.
هاوکات لە هەرێمی کوردستانیشەوە شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نیچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا و لەوێ سەرۆک کۆماری فەڕەنسا دەبینێت.
بەپێی زانیارییەکان لە سەردانەکەدا مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم و ژمارەیەک لە راوێژکاران یاوەری سەرۆکی هەرێم دەکەن.
هاوکات جگە لە کۆبونەوە لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆن شاندەکەی سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ هەریەکە لە بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی و محەمەد حەلبوسی کۆدەبنەوە.
بەپێی زانیارییەکان تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکانی شاندەکەی سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ بەپرسانی بەغدا کێشەکانی نێوان هەرێم و چۆنیەتی چارەسەرکردنی دەبێت.