ئەمریكا زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلاری رێكخراوی تەندروستی جیهانی قەرزدارە

  2020-09-03  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رێكخراوی تەندروستی جیهانی زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلاری لەلای ئەمریكایە و ئەو وڵاتەش ئامادە نیە ئەو پارەیە بداتەوە بە ڕێكخراوەكە.

پێگەی جەزیرەی ئینگلیزی رایگەیاند ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕی 62 ملیۆن دۆلار قەرزداری رێكخراوی تەندروستی جیهانیە كە پێویستە لەسەری بیداتە ئەو رێكخراوە. 

رەتكردنەوەی گێڕانەوەی ئەو پارەیەی رێكخراوەكە لە مانگی تەمموزەوەیە لەلایەن ئەمریكاوە كە پشتیوانیە مادیەكانی بۆ ریكخراوەكە راگرت لەبەر ئەوەی رێكخراوەكەی تۆمەتبار كرد بە شاردنەوەی زانیاری لەبەرژەوەندی وڵاتی چین. 

ئەو پارەیەی رێكخراوەكە كە لای ئەمریكایە بۆ پێش مانگی تەمموز دەگەڕێتەوە كە ئەركی وڵاتەكەبووە بەشدار بێت لە خەرجییەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا. 

بە گوێرەی سیستەمی سەرجەم رێكخراوەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان، پێویستە ئەو وڵاتانەی دەبنە ئەنندام لە رێكخراوەكان پشكێك پارە بدەنە رێكخراوەكە، بۆ رێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) پصێویستە هەموو وڵاتانی ئەندام تێیدا مانگانە هاوكاری بدەنە رێكخراوە.