بڕێكی زۆر چەك و ماددەی تەقینەوە دەستی بەسەرداگیرا

  2020-09-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەسەدە بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنی رەوانەكراوی لە توركیاوە دەست بەسەردا گرت و دەڵێت میتی توركیا بە رێگای گرێسپەوە رەوانەی رەققەی كردووە.

ناوەندنی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكراتی رایگەیاند، یەكینەكانی دژە تیرۆر لە ئۆپراسیۆنێكدا دەستی بە سەر بڕێكی زۆر چەك و بۆمبدا گرت  كە لە گرێسپیەوە رەوانەی ڕەققە كرابوو. 

هەسەدە ئەوەشی راگەیاند لەو ئۆپراسیۆنەدا دەست بە سەر بڕێكی زۆر چەك و بۆمبدا گیراوە، ەزگای هەواڵگری میتی توركیاش تۆمەتبار دەكات بەوەی كە ئەو چەك و تەقەمەنیەكانی رەوانە كردووە لە گرێ سپیەوە بەرە و رەققە. 

یەكینەكانی دژە تیرۆر رایگەیاندووە دەستیان بەسەر 38 بۆمپ و 50 ریمۆت كۆنتڕۆڵ و ژمارەیەك فیشەكی دەمانچە و دەماجە و لولەی بێدەنگكردنی دەمانچە و چەك و فیشەكی AK-47یش گرتووە. 


ڕیکلام