کازمی بۆ بارزانی: هەرێمی کوردستان بەشێکی بنەڕەتی عێراقە

  2020-09-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردوە لە کۆبونەوەی کازمی و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیدا کازمی ڕایگەیاندوە هەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگ و تەواوە لە عێراق.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاندوە وڵات پێویستی بە چاکسازی گشتگیرهەیە و پێویستە هەوڵەکان یەکبخرێن بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

کازمی ئاماژەی بەوەشکردوە هەماهەنگی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپا و هێزکانی دیکە گرنگە بۆ کۆتاییهێنان بە جموجوڵەکانی داعش.

مستەفا کازمی ڕاشیگەیاندوە هەرێمی کوردستان بەشێکی بنەڕەتی وتەواوە لە عێراق و دەستور وەک چەترێک وایە بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە مەسعود بارزانیش ئاماژەی بەوەکردوە هەموو لایەک نیتەیان باشە و دەمانەوێت کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەربکرێت.


ڕیکلام