مەسرور بارزانی: پشتیوانی هەوڵەکانی کازمی دەکەین بۆ چاکسازی هەمەلایەنە

  2020-09-10  | 
پێشوازیکردنی مستەفا کازمی لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشیتوانی بۆ هەوڵەکانی کازمی دەربڕی بۆ چاکسازیکردن لەسەرجەم بوارەکاندا.

لەڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەیدا لەگەڵ مەسرورو بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتیوانی حکومەتی هەرێمی دووپاتکردووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

هەروەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پشیتوانی بۆ هەوڵەکانی  کازمی دەربڕیووە بۆ چاکسازیکردن لەسەرجەم بوارەکاندا.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی نوسینگەی کازمی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، تاقیکردنەوەی هاریکاری ئەمنی لە بواری ڕوبەڕوبونەوەی ڕێکخراوی داعش، بووە بۆ هۆی بەهێزکردنی یەکێتی نیشتیمانی و وایکرد سەرکەوتن ئاسان بێت.

لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم، کازمی ڕوونیکردووەتەوە، سەروەریی عێراق ئەو وشەیەیە کە هەموو عێراقییەکان کۆدەکاتەوە و هیچ بوارێک بۆ زیادەرەویکردن تیایدا، بۆیە ئێستا هەلیکی گونجاوە بۆ بەهێزکردنی کاری هاوبەش و پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بە هاوڵاتی عێراقی و کارکردنی خێرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، بەشێوەیەک دەربڕینینێکی ڕاستگۆیانە بێت بۆ دەنگی گەلی عێراق و  بژاردە ڕاستەقینەکانی.

بەیانی ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەتەکەی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ لێپرسراوە باڵاکانی هەرێم  کۆبۆوە.



ڕیکلام