بەرەیەکی سیاسی عەرەبی شیعە لە کەرکوک ڕاگەیەندرا

  2020-09-12  | 
 سۆران عەبدولکەریم
بۆ یەکەمجار بەرەیەکی سیاسی عەرەبی شیعە لە شاری کەرکوک ڕاگەیەندرا و بەوتەی خۆیان دەیانەوێت داکۆکی لە مافی پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە بکەن.

خەلیل عەبودی رێکخەری گشتی دەستەکە بە(تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند دەستەکەیان بەناوی دەستەی هەماهەنگی عەرەبی لە ژمارەیەک سەرۆک هۆز و کەسایەتی عەرەبی شیعە پێکدێت و ئەمڕۆ بە فەرمی خۆیان وەک لایەنێکی سیاسی ڕاگەیاندوە.

وتیشی لەماوەی ڕابردوو لە شاری کەرکوک پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە پشتگوێخران و مافی خۆیان پێ نەدراوە بۆیە ئامانجی حزبەکەی ئەوان بەدیهێنانی مافی پەیڕەوانی مەزهەبی شیعەیە.

رێکخەری بەرەی سیاسی عەرەبی شیعە ئاماژەی بەوەشکرد ئامانجی ئەوان گۆڕینی پڕۆسەی سیاسی دەبێت لەشاری کەرکوک لە چەقبەستویووە بەرەو باشتر و هەنگاو دەنێن  بۆ دروست کردنی پردی پەیوەندی لە نێوان پێکهاتەکان .

لەبارەی ئەوەی ئایا بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن، ئەو بەرپرسەی بەرەکە ڕایگەیاند ئامادەکاریان بۆ هەڵبژاردنەکان کردوە و ئەوان خۆیان بە نوێنەری عەرەبی شیعە مەزهەبی شارەکە دەزانن و شەڕی بەدەستهێنانی مافەکانیان دەکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە لە شاری کەرکوک جگە لە کورد تورکمان وعەرەبیش دەژین و چەندین لایەنی سیاسی عەرەبی و تورکمانی بوونی هەیە.


ڕیکلام