ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بەهای 250 ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کرد.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ 15ی 9ی 2020 به‌شداریانکردووە، له‌مه‌راسیمی راده‌ستكردنی كۆمه‌ك و هاوكارییە سه‌ربازییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه .
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی ماسیۆ توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق و رۆب واله‌ر كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر بەڕێوەچووە، وتیشی، كۆمه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی، په‌یوه‌سته به پرسی خۆرێكخستنه‌وه‌ی زیاتری هێزه‌كانی پێشمەرگە و جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
هەر لە مەراسیمەکەدا ماسیۆ توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق ئاشکرایکردووە، وڵاتەکەی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی سەربازی و ئامێری چاککردنەوە، به‌های 250 ملیۆن دۆلار، پێشکەش بەو وەزارەتی پێشمەرگە کردووە، ئەوە جگە لەوەی تیمێک ئامادەکراوە بۆ راهێنان و مه‌شقپێکردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌لانه.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق راشیگەیاندووە، به‌رده‌وام دەبن له‌پاڵپشتی و هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای خراپ و تیرۆریستان و پاراستنی سه‌قامگیری هه‌رێم و ناوچه‌كه.