تەندروستی دهۆك روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

  2020-09-20  | 
دۆسیە:  دهۆک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تەندروستی دهۆك لەبارەی بەكار هێنانی دەرمانێك بۆ تووشبووانی كۆرۆنا كە باس لەوە دەكرێت دەبێتە هۆكاری مردن روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە.

لەو روونكردنەوەیەدا تەندروستی دهۆك دەڵێت: چارەسەری نەخۆشانی كۆرۆنا لە پاریزگاكە بە گوێرەی پرۆتۆكۆلە جیهانیەكان دەبێت و هیچ دەرمانێك لە دەرەوەی ئەو پرۆتۆكۆلانە بەكارناهێندرێت.  

ئەو بەڕیوەبەرایەتیە ئەوەشی راگەیاندووە، دەرمانی دكسامیتازۆن كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وەك هۆكارێك بۆ مردن باسی لێوەكراوە دەڵێت: ئێستا لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بە پەسەندكردنی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ بەشێك لەو نەخۆشانە بەكار دەهێندریت كە لە دۆخێكی دژواردان، ئەوەش بووەتە هۆكارێك بۆ ئەوەی رێژەیەكی تووشبووانی كۆرۆنا دۆخیان بەرەو باشی بڕوات. 

تەندروستی دهۆك ئەوەشی بەبیر هێناوەتەوە كە رێژەی مردن لە پاریچزگاكە 1.7%ی ژمارەی تووشبووانە كە ئەوەش بەراورد بە رێژەی  مردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان كەمترە كە 3% لە جیهاندا. 


ڕیکلام