مەزڵوم عەبدی: هیچ پارتێك لە پەیمانی نیشتیمانی دوور نەخراوەتەوە

  2020-09-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەی گشتی هەسەدە رایگەیاند ئەوان هیچ پارتێكیان لە پەیمانی نیشتیمانی دوور نەخستووەتەوە، دەشڵێت هەنگاو بە هەنگاو سەرجەم پارتەكان بەشداری دەكەن لەو رێكەوتنەدا.


مەزڵوم عەبدی، رایگەیاند: دەستپێشخەری ئێمە بۆ یەكڕیزی كورد بە گوێرەی پەیمانی نیشتیمانی بەردەوام دەبێت. 

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی، لە تویتێكدا راشیگەیاند، ئامانجی ئێمە بۆ ئەو كۆكردنەوەیەش ئەوەیە هەنگاو بە هەنگاو سەرجەم پارتەكان بەشداری بكەن لە هەنگاوی نوێدا.

ئەو رەتیشیكردەوە كە هیچ پارتێكیان دوور خستێبێتەوە و دەشڵێت ئەو دەنگۆیانەی باس لە دوورخستنەوەی پارتی پێشڤەڕۆی یەكێتی (ئەلوەحدە) دەكەن دوورە لە راستیەوە. 

ئەوە لە كاتێكدایە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بە سەرپەرشتی ئەو فەرماندەیە پارتە سیاسیەكانی رۆژئاوای كوردستان لە یەكتری نزیك بوونەتەوە رێكەوتنێكیان واژۆ كردووە بۆ كاركردنی هاوبەش لە نێوانیاندا. 


ڕیکلام