سوپای تورکیا جارێکی دیکە گوندی پەرەخ و چیای خامتیری لە ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ بوردومانکرد .
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            سەرچاوەیەک لە ناحیەی دەرکار بە توڕی هەواڵی ژیان ڕاگەیاند  " کەمێک پێش ئێستا سوپای تورکیا گوندی پەرەخ و چیای خامتیر بە فڕوکەی جەنگی بوردومانکرد و بۆردومانەکان تا ئێستا بەردەوامە  ".
 
ئاماژە بەوەشکرد " تە نیا لە ئەمڕودا گوندی پەرەخ و دەوروبەری دووجار بوردومانکردوە  و زیانێکی مادی زور بە ڕەز و پاوانی گوندەکە کەوتووە  ". 
 
ڕوژانە سوپای تورکیا بە بەبیانووی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە، سنوری پارێزگای دھۆک و قەزای زاخۆ بوردوماندەکات، کە بووەتە هۆی کەوتنەوەی زیانی گیانی و ماددی لە ناوچەکە  .