وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو خوێندکارانەی پۆلی دوانزە ئاگاداردەکاتەوە کە بەهۆی توشبونیان بە کۆرۆنا نەیانتوانی تاقیکردنەوە بکەن و دواتر تاقیکردنەوەیان کردوە ئێستا دەتوانن فۆڕمی زانکۆلاین پێشکەش بکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاشیگەیاندوە ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئەو خوێندکارانە گەیشتۆتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و داخیلی سیستەمی زانکۆ لاین کراوە.
سەبارەت بە یوزەرنەیم و پاسۆردەکانیشیان ئاگاداری خوێندکارەکان دەکاتەوە کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە کراوە و خوێندکارەکان دەتوانن بچن لە خوێندنگاکانیان وەریبگرنەوە و وەک سەرجەم دەرچوانی دیکە داواکاری پێشکەش بکەن.
ئەوە لەکاتێکدایە ژمارەیەک خوێندکاری پۆلی 12 ی ئامادەیی بەهۆی توشبوونیان بە کۆرۆنا نەیاتوانی بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن وەزارەتی پەروەردە دواتر تاقیکردنەوەی پێانکردوە.