نرخی نەوت لە بازاڕەكانی ئەمڕۆی جیهاندا

  2020-10-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 40 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 38 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ سێشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە40 دۆلار و 76 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 38 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ ئەم كاتە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە ناسراوەكەی چەند سەنتێك بەهای خۆیان لەدەستداوە ئەوەش بۆ ماوەی پێنج رۆژی لەسەر یەكە رۆژانە چەند سەنتێك لە بەهاكەی لەدەست دەدات.

ماوەی شەش مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوە جگە لە كەمكردنەوەی بڕی هەناردەی نەوت و راگرتنی باڵانسی هەناردە لەلایەن وڵاتانی ئۆپیك و ئۆپیك پڵەسەوە. 

هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا كە لە سەرەتای مانگی داهاتوو ئەنجامدەدرێت كاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی نەوت هەیە و گۆڕانكاری گەورە بدوای خۆیدا دەهێنێت بۆیە كۆمپانیا گەورەكانگومانیان لە دابەزینی نرخی نەوت هەیە.


ڕیکلام