وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە 3804 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون.
هەروەها 3376 توشبووش لە ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە و 45 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئاماری تەندروستی لە ئێستادا زیاتر لە 62 هەزار توشبووی تۆمارکراو هەیە و لەو ژمارەیەش 460 کەسیان لە ژێر چاودێری ورددان و باری تەندروستیان ناجێگیرە.
تا ئێستا لە سەرتاسەری عێراق نزیکەی 3 ملیۆن پشکنین کراوە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 467 هەزار توشبوو تۆمارکراون.