ترەمپ: پشتیوانی فەڕەنسا دەبین و دەبێت کۆتایی بە هێرشی توندڕەوەکان بهێندرێت

  2020-10-29  | 
واشنتن
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ گەل و حکومەتی فەڕەنسا دەربڕی و رایگەیاند، دەبێت بە زووترین کات کۆتایی بە هێرشی گروپە توندڕەوە ئیسلامییەکان بهێندرێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، "دڵمان لەگەڵ گەلی فەڕەنسایە، ئەمریکا لەپشت کۆنترین هاوپەیمانی خۆی لەم شەڕەدا دەبێت و پاڵپشتی دەکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەبێت بە زووترین کات کۆتایی بەم هێرشانەی گروپە توندرەوە ئیسلامییەکان بهێندرێت".

دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاندووە، چیدی نە فەڕەنسا و نە هیچ وڵاتێکی تر بەمشێوەیە هەڵناکەن و بەرانبەر ئەو جۆرە هێرشانە بێدەنگ نابن.

ئەم تویتەی سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی١٠ی٢٠٢٠، لە شاری نیسی فەڕەنسا هێرشبەرێک بە چەقۆ سێ کەسی کوشت و ژمارەیەکی دیکەشی بریندارکرد.

دواتر باری نائاسایی لە فەڕەنسا راگەیەندرا و پۆلیسی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، هێرشبەرەکەیان دەستگیرکردووە کە کەسێکی بەڕەگەز ئەفغانییە.



ڕیکلام