وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٩٩٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٢٤١٤ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە ٨٤.٦% ی تووشبوانە.
تا ئێستا ٤٧٢ هەزار و ٦٣٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٣٩٩ هەزار و ٦٥٥ کەس چاکبوونەتەوە.
بەهۆی پەتاکەوە لە عێراق تا ئێستا ١٠ هەزار و ٩١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.