سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند لە وڵاتەکەماندا دوو جۆر تێگەیشتنی سیاسی هەیە یەکەمیان تێگەیشتنێکی مایەپووچە کە دژایەتی بنەماکانی گەل دەکات و نوێنەری ئەم شێوازە جەهەپەیە، دووەمیش ئەوەیە کە لە عەدنان مەندەریس و تورکت ئۆزال ماوەتەوە و ئێمە نوێنەرایەتی دەکەین ئەویش خزمەتکردنی گەلە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانەی وتارێکدا بۆ لایەنگرانی پارتەکەی ڕاشیگەیاند قۆناغێکی نوێی چاکسازی ئابووری و دادوەری دەستپێدەکەن .
وتیشی لە قۆناغی نوێدا گۆڕانکاری ئەرێنی لە بازاڕدا دەبیندرێت، لەڕێی بنیاتنانی سیاسەتە ئابوورییەکانمان لەسەر ھەرسێ بنەمای سەقامگیری نرخ، سەقامگیری دارایی و ئابووری گەورە، دەگەینە ئامانجەکانمان ".
ئەردۆغان ھەر لەبارەی پێشخستنی ئابووری وڵاتەکەی وتی: "دەست بە ھەڵمەتێکی دیکە دەکەین کە سەقامگیری، گەشەی ئابووری و دابینکردنی ھەلی کار بە بنەما دەگرێت ".