لە هەر 17 چرکەیەکدا یەک کەس لە ئەوروپا بەکۆرۆنا گیان لەدەستدەدات

  2020-11-20  | 
ئەوروپا
لە هەر 17 چرکەیەکدا یەک کەس لە ئەوروپا بەکۆرۆنا گیان لەدەستدەدات
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری کیشوەری ئەورۆپا لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO )، رایگەیاند، لە هەر 17 چرکەیەکدا یەک کەس لە ئەوروپا بەکۆرۆنا گیان لەدەستدەدات.

هانس کلۆگ بەڕێوەبەری کیشوەری ئەورۆپا لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئێستا، زیاتر لە ١٥ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس لە وڵاتانی ئەوروپا تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش نزیکەی ٣٥٥ هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاشکراشیکرد، لەسەدا ٨٠ی وڵاتانی ئەوروپا لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەربڵاو تیایاندا تەشەنەی سەندووە و زۆربەیان روبەڕووی کەمی شوێن بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا بوونەتەوە.

هانس کلۆگ راشیگەیاند، ئەو هەواڵانەی لە چەند رۆژی رابردوودا سەبارەت بە کاریگەری ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بڵاوبوونەوە، هیوایەکی گەورە بۆ شەڕی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا دەبەخشێت.

چەند ڕۆژ پێش ئێستا کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری ڤاکسینی کۆرۆنا، فایزەر و مۆدێرنا رایانگەیاند کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیاندا دەرکەوتووە، ڤاکسینەکەیان بەنزیکەی 95٪ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.



ڕیکلام