ئەمریکا دووەم بنکەی سەربازیی لە حەسەکە دامەزراند

  2021-02-17  | 
دۆسیە:  سوریا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هێزەکانی ئەمریکا دەستیانکرد بە بنیاتنانی بنکەیەکی نوی لە ڕیفی حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، کە لە ماوەی کەمتر لە مانگێک ئەوە دووەم بنکەی هێزەکانی ئەمریکایە لەناوچەکە.

ئاژانسی هەواڵی (سانا) ی سوریا بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەمریکا دەستیانکردووە بە بنیاتنانی دووەم بنکەی سەربازیی خۆیان لە ناوچەی (ئەلمالکیە)ی دووترین شوێنب شاوری ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکە.

ئاژانسەکە لە زاری دانیشتوانی ناوچەکەوە بڵاویکردەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای ئەمریکا ٦٠ زریپۆش و چەکی گولەنەبڕ و کەلوپەلی ئەندازیاری قورسی ڕەوانەی ناوچەکە کردووە، بە مەبەستی بنیاتنانی بنکەیەکی سەربازیی نوێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە دیاریکراوی شوێنەکە دەکەوێتە سێگۆشەی سنوری عێراق و سورپا و تورکیاوە.

ئاژانسە سورییەکە باسی لەوەشکردووە، بەهێزکردنی سوپای ئەمریکا لە ناوچەی حەسەکە، بە مەبەستی بەهێزکردنی خاڵەکانی چاودێری سوپای ئەمریکا لە دەوروبەری کێڵگە نەوتییەکان و بردنی داهاتی نەوت لە سوریا.

لە مانگی ڕابردوودا هێزەکانی ئەمریکا دەستیانکرد بە بنیاتنانی بنکەیەکی سەربازی لە نزیک (تەل علو) لە ناوچەی (یەعروبیە)ی خۆرهەڵاتی ڕیفی حەسەکە.

لە ڕۆژی ١٣ی مانگی ڕابردووشەوە سوپای ئەمریکا، دەستیکردووە بە بنیاتنانی فڕۆکەخانەیەک لە نزیک کێڵگەی نەوتی (ئەلعومەر) لە خۆرهەڵاتی ڕیفی دێرەزوور.



ڕیکلام