ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. شەش کەس لەسێدارەدران

  2021-04-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان، سزای لەسێدارەدانی شەش هاوڵاتی کورد لە زیندانی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، جێبەجێکرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی٤ی٢٠٢١، شەش بەندکراوی کورد لە زیندانی ورمێ لەسێدارەدراون کە دوو کەسیان برا بوون و سەرجەمیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان سزای لەسێدارەدانیان بە سەردا سەپێندرابوو.

هەنگاو ناسنامەی ئەو کەسانەی بەم شێوەیەی خوارەوە بڵاوکردووەتەوە:

١ _ ئەحەد حەبیب وەند خەڵکی ورمێ

٢ _ مستەفا نەسیرخا خەڵکی سەڵماس

٣ _ ئیبراهیم نەسیرخا خەڵکی سەڵماس (برای مستەفا)

٤ _ محەمەد کەریم مەحمودی خەڵکی شنۆ

٥ _ سادق مەهمی خەڵکی ورمێ

٦ _ میرسولتان ئەمیری خەڵکی شنۆ

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو راشیگەیاندووە، ئەو شەش کەسە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بنەماڵەکانیان دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجام دابوو.



ڕیکلام