هەڵبژاردنی ٢٠٢٥

گۆران عەبدوڵا

رۆژنامەنوس و میدیاكار
  04/11/2025  |    497 جار خوێندراوەتەوە

تا ئێستاش زۆرێک گروەیان لەسەر ئەوەیە کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناکرێت ، هێشتا کۆمەڵێک ئەگەری جۆراوجۆر دانراوە کە لە دوا ساتەکانیشبێت هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت...

بەشێک لە بۆچونەکانی دیکەش ئەوەیە کە کە نەخێر هەڵبژاردنێکی شکڵی یان تەمسیلی دەکرێت و ئەنجامەکان پەسەند ناکریت...

یان کابینەی نوێی عێراق پێک نەهێنرێت لە خولی شەشەمی پەرلەماندا ...

بەشێک لە گرەوەکانیش لەسەر ئەوەیە ئەمریکا تەواوی هێزەکەی لە دابەشکردنی کابینەی نوێ یەکلای کردۆتەوە بۆ خۆی کە بەشێکیان هەر ئەمە بە هۆکاری گرژی و ئاڵۆزی دوای هەڵبژاردن ناوزەند دەکەن...

پێشبینیکردن بۆ بابەتە سیاسییە کان تاڕادەی مەحاڵ مەحاڵە ، خۆ ئەگەر پێشبینیەک ٥٠% یش راست دەربچێت ئەوە نیشانی زیرەکی و دوربینی کەسی پێشبینیکارە، چونکە عێراق و سیاسیەکانی عێراق بەڕێژەی زۆرینە تەمسیلی سیاسەتی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی دەکەن لەسەر خاکی عێراق جا بە ڕووی سیاسی و ئابورییەوە...

هەمیشە ئێران و ئەمریکا یاریکەری سەرەکین ، چوونکە ئەو دوانە لەسەر هەموو شتێک ناکۆکبن بۆ عێراق تەواو کۆکن کە دەبێت سیستمی حکومڕانی تەواو هاوسەنگبێت لەنێوان هەردوولادا...

جا تای تەرازوەکە بەهەر لایەکدا بکەوێت بە دڵنیایەوە بە پڕۆسەیەکی ئاشتی و دیموکراسیانە و بێ قڕەوبڕە و کێشەنابێت بۆ عێراق...

لە بەغداوە - گۆران عەبدوڵا
زیاتر