پارتی و مەسرور بارزانی بۆچی شیوەن بۆ لالە زار دەگێرن :- چونکە هاوپەیمانی تورکیا خۆیان بون دومەڵە سەرەتانیەکەی سلێمانی بون بۆ ئەوەی یەکێتی پێ هەڵوەشێنن و ئاژاوە لەسلێمانی پەرە پێ بدەن، ئەگەرنا پرسیارێک لە مەسرور بکەن!. بیری چوو قەتڵ و عامی گوندی قارنێ کە کەواسوری بەرلەشکری سوپای پاسداران بون؟! بیری چو لەشاری شنۆ چۆن قەتل وعامی خەڵکتان کرد؟! بیرتان نەماوە ٦٠ ئاغەواتان لە خالدار دەعوت کردو هەموتان کوشتن ؟! ئەی کارەساتی هەکاری و ئەشکەوتی پاڤێ و ماڵی حوسێن ئاغای سورچی؟! هەروەها لەبادینان واتا دهۆک یەکگرتوتان بەمزگەوت وقورئانەوە سوتاند؟!،. ئێوە باس لەقەتڵ و عام دەکەن! ئێوەن میکرۆبی دیموکراتیەتی ئەم ووڵاتە . ئێوەن هیچتان پێ نیە بۆ کورد لەغەیری خۆسەپاندن و بازرگانی کردن بە میللەت،. ئێوە پیاوی ئۆردۆغان و هاکان فیدانن… دیموکراتیەت و ئازادی لەفەرهەنگی ئێوەدا بونی نییە، ئەگەر یەکێتی نەبوایە ئێستاش لە تاران و قەزوین و ئارومیە و زنجان و مهاباد خەریکی سێو رنین و کنگر کردن بون.. دەبێت نانێک بخۆن سەد بکەن بەخێر بۆ یەکێتی نیشتیمانی و شەهیدانی . کە ئێوەی هێنایەوە.
فواد حاجی عبابکر دەربەندی
سکرتێری کۆمەڵەی پێشمەرگە کەم ئەندام بوەکانی سەنگەر