مەرجەکانی خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار

سانا کمال

ڕاوێژکاری یاسایی
  01/01/2026  |    604 جار خوێندراوەتەوە
بە پی مادەی (٦٨) لە دەستوری عیراق : 
١- عیراقی بێت.
٢- شیاوی تەواوی هەبێت. 
٣- سمعەتێکی باش وخبرەی سیاسی هەبێت. 
٤- سزا نەدرابێت بە کەتنێک یا تاوانێکی ئابرو بەرە.
((واتە بە پێی دەستور مەرجی بڕوانامە دانەنراوە))
بەڵام دواتر یاسایەک دەرچووە بونی بڕوانامەی زانکۆی کردووە بە مەرجێک بۆ خۆکاندیدکردن،
کە بەرای ئێمە ئەو یاسایە پیچەوانەی دەستوری عیراقیە، بەبەڵگەی بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، کە ئاماژە بەوە دراوە تیایدا ( سەرۆک کۆمار پۆستێکی سیاسیە، واتە پیویستی بە بڕوانامە نیە).
بۆیە هەر بەرێزیک بیەوێت خۆی کاندید بکات و بروانامە بوە بە ڕێگر لە بەردەمیدا ئەتوانی تانە لەو یاسایە بدات کە مەرجی بروانامەی داناوە 
پاڵپشت بە: 
١- لە دەستوری عیڕاقیدا مەرجی وا بونی نییە، وە دەستور باڵا دەستی هەیە بەسەر هەموو یاساکانی تردا.
٢- ئەم پۆستە پۆستێکی سیاسی وتەشریفاتیە بۆیە پیویستی بە مەرجی بروانامە نیە.
٣- دادگای باڵای فیدراڵی پیشتر ئەو مەرجەی هەڵوەشاندەوە کە دانرابو لەسەر ئەو کەسەی کە ئەیەوێت حیزبێکی سیاسی دابنێت کە مەرجەکە بریتی بوو لەوەی: ( هەر کەسێک بیەوێت حزبێکی سیاسی دابنێت دەبێت خاوەن بروانامە بێت)، دادگای ناوبراو ئەم مەرجەی هەڵوەشاندەوە بە بەهانەی ئەوەی پۆستی سەرۆک حزب وەک سەرۆک کۆمار کارێکی سیاسیە وپیویستی بە بروانامە نییە.
زیاتر