گەورەترین ڕێبەرانی ڕێکخراوەکانی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان ژنان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لە ڕووخانیاندا
26/02/2026
|
482 جار خوێندراوەتەوە
ئەم پێنج کەسەی لە وێنەکەدان، گەورەترین ڕێبەرانی ڕێکخراوەکانی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانن لە جیهاندا، ئەو خاڵە هاوبەشەی لە نێوانیاندا هەیە ئەوەیە کە ژنان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لە ڕووخانیاندا، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ.
ڕافایێل کارۆ کوینتێرۆ:
یەکێک لە دامەزرێنەرانی کارتێلی گوادالاخارا لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، بە هۆی پەیوەندییەکەی لەگەڵ سارا کۆسیۆ، کچی یەکێک لە دیارترین سیاسەتمەدارانی مەکسیک، کەوت. دەسەڵاتداران پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان دەستکەوت کە "سارا" لە وڵاتی کۆستاریکاوە بۆ خێزانەکەی کردبووی، ئەمەش شوێنی "ڕافایێل"ی ئاشکرا کرد و بووە هۆی دەستگیرکردنی، و هەتا ئەمڕۆش لە زینداندایە.
لویس مانوێل گریخالبا:
چیرۆکی دەستگیرکردنی لویس مانوێل کە نازناوی "چۆک" بوو، نموونەیەکە بۆ کەوتنی ڕێبەرانی ماددە هۆشبەرەکان بە هۆی هەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. بڵاوکراوەکانی هاوسەری ئەو، ئیستێفانیا ماکدۆناڵد ڕۆدریگێز، لە ئینستاگرامدا کە گەشتی پڕ لە ئەوروپییەکانیان تۆمار کردبوو، لەوانە وێنەیەک لەبەردەم بورجی ئەیفیڵ لە ساڵی ٢٠٢٥، وای لە بریکارە نێودەوڵەتییەکان کرد کە بتوانن جوڵەکانیان ڕابگیرێنن و دەستگیری بکەن.
پابلۆ ئێسکۆبار:
سەڕەڕای دڵسۆزی بۆ خێزانەکەی، بەڵام پەیوەندییەکی تەلەفۆنی درێژخایەن لەگەڵ ماریا ڤیکتۆریا هەبوو کە ئەمەش، ڕێگەی بە هەواڵگری کۆڵۆمبیا دا لە ساڵی ١٩٩٣ شوێنی ئەو دیاری بکەن لە ڕێگەی ڕاگیراندنی ئاماژەکانی پەیوەندی لە شاری مێدێین کە ئەو کاتە ناسرابوو بە "پایتەختی ماددە هۆشبەرەکان"، دواجار لە سەربانی ماڵەکەی کوژرا.
ئێل چاپۆ:
دڵخوازی ئێل چاپۆ بەرامبەر ئەکتەری مەکسیکی کەیت دێل کاستیۆ هۆکاری سەرەکی بوو بۆ دەستگیرکردنی . هەوڵەکەی بۆ ئەوە بوو تا پەیوەندی پێوە بکات بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێک لەسەر ژیانی، ڕێگەی بە هەواڵگری مەکسیکی دا پەیوەندی و دیدارەکانی نێوانیان بدۆزنەوە، کە بووە هۆی دیاریکردنی شوێنی ئنیشتەجێی.
ئێل مێنچۆ:
ئەوەی کە دەزگاکانی هەواڵگری مەکسیکی بۆ چەندین ساڵ نەیانتوانی بیکەن، کچێکی مەکسیکی کردی و بووە هۆکاری ڕاستەوخۆی دیاریکردنی شوێنی. لە شوباتی ساڵی ٢٠٢٦، دوای کرداری ڕاگیراندنی ورد، دەسەڵاتداران گەیشتنە شوێنی ئەو لە شارۆچکەیەکی بچووکی ویلایەتی خالیسکۆ لە ڕێگەی چاودێریکردنی پەیوەندی عاشقانەی نێوان ئەو دووانە، کە ڕێکەوتی دیدارێکی لەگەڵ خۆشەویستەکەی ڕێنمایی کردن بۆ شوێنی نهێنی خۆی.
ئەمانە گەورەترین ٥ ڕێبەری ڕێکخراوەکانی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانن لە جیهاندا، و هەموویان ژنان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لە ڕووخانیاندا، چ لە ڕێگەی پەیوەندییە خۆشەویستییەکان، یان نەهامەتی خستن، یان لە شوێنی هەڵەدا بوون.
|