سەبارەت بەو بابەتەی بەسەر د.عبداللتیف دا هاتووە بەهیچ شێوازێک دوور و نزیک حەزم بەقسە لەسەرکردنی نیە چونکە پەیوەندی بەمنەوە نیە پێغەمبەری خواش دروودی خوای لەسەر دەفەرمێ «مِنْ حُسْنِ إِسْلَامِ المَرْءِ تَرْكُهُ مَا لَا يَعْنِيهِ» واتە لەچاکەی مسوڵمان وازهێنانیەتی لەو شتەی پەیوەندی بەوەوە نیە، بەڵام کە بوو بە ڕای گشتی پێویستە هاوڵاتیان لە چەند خاڵێک ئاگادار بن تا نەکەونە هەڵەوە:
یەکەم/ مسوڵمان هەمیشە گومانی باش پێشی گومانی خراپ دەخات، هەوڵ دەدات چاو و ناخی خۆی سەرەتا بەهەڵە بزانێت نەک بەرامبەر تا ئەو کاتەی بەڵگەکان دێتە بەردەستی، بەتایبەت لەسەردەمێکدا دەژین نەوەک دەنگ ئەشێ مرۆڤەکەشت بۆ درووست بکەن و بیهێننە بەردەمت.
دووەم/ قورئانی پیرۆز دوو یاسای زۆر گەورەی داناوە بۆ ئەوەی مرۆڤ لەمەڕ وەها حاڵەتێک نەکەوێتە هەڵەوە
یەکەم ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ ۖ وَلَا تَجَسَّسُوا وَلَا يَغْتَبْ بَعْضُكُم بَعْضًا ﴾
کەوابوو گومانی خراپ و سیخوڕی کردن بەسەر یەکەوە لەقورئاندا بێزراوە.
دووەم ﴿ **يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّهِ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ ۖ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَىٰ أَلَّا تَعْدِلُوا ۚ اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ ۖ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۚ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ﴾
تۆ کە کەسێکت خۆشناوێ یان کێشەیەکی شەخسیت لەگەڵیدا هەیە با وات لێنەکات دادپەروەر نەبیت لە بڕیارداندا بەڵکوو پێویستە دادپەروەربیت چون ئەوە نزیکت دەکاتەوە لە تەقوای خوای گەورە.
سێیەم/ لەمێشکی مندا چەند پرس و پرسیارێک دێت و دەچێت تا ئێستا هیچ وەڵامێکم نیە بۆی بۆ نموونە قوربانیەک بوێری ئەوەی هەبێ دەنگ و نامەی خۆی و کەسێکی دیکە بنێرێ بۆ کەسێکی نەناسراو تا بۆی بڵاو بکاتەوە (بەحساب خۆی کەڕ و ڵاڵ و کوێرە نازانێ خۆی بڵاوی بکاتەوە) بایی هێندەش دەبێت بوێری هەبێ بچوایە سکاڵای تۆمار بکردایەو ڕاستەوخۆ مافی خۆی وەرگرتایەتەوە ئەگەر قەرار بێت قوربانی بێ! نەوەک دوای ئەوەندە ماوەیە لەڕێی کەسێکی دەم شڕی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بیەوێ تازە تازە مافی خۆی وەرگرێتەوە کە بەهیچ شێوازێک نابێت متمانەی پێ بکرێت چونکە نە ڕەچەڵەکی زانستی دیارە نە لەنێو کۆمەڵگەکەی خۆیدا ویستراوە، بەڵکوو دار و بەردی پێ کافرە و هەر ڕۆژەو بەکەسایەتیەکی مسوڵماندا دێتە خوارەوە.
وەرن با گریمانەیەک درووست بکەین!
گریمان بەڕێز د.عبداللتیف تاوانێکی ئەنجامداوە، دەی بەتۆ چی؟! مەگەر جەنابت پێرفێکت و کامڵی؟ لەکوێی دیندا ڕێگەت پێدراوە بچی تاوانی کەسێک ئاشکرا بکەی مادەم لەنێوان خۆی و خوادایە؟
ئەزانن (ئەگەر) تاوانێکیش ئەنجام درا بێت مادەم بە ڕەزامەندی هەردوو لا بووە تەنانەت بەهێزترین یاساکانی جیهانیش بۆی نیە سزایان بدات، بابە ئەو خۆی کە ڕازی بووە بچێتە سەیارەکەیەوە هەر چ پێی خۆش بووبێ بیکات و بیڵێت ئەمیش بەس ئاخ و ئۆفی کردبێ یان ڕازی بووە نامەی لەگەڵدا بگۆڕێتەوە ئاخر بەمن و تۆ چی؟! جگە لەوەی لەو حاڵەتە د.عبداللتیف زەرەرمەند دەبێت چونکە خۆی واعزی سەر مینبەرە و کرداریشی پێچەوانە بێت ناکرێ، بڕواش ناکەم هێندە ساویلکە بێت.
ئەوە باش بزانن تاوان تا بەنهێنی بمێنێتەوە لە ئیسلامدا حەددی لەسەر نیە، لەتاوانبار تاوانبارتر ئەو کەسەیە کە هەوڵی ئاشکراکردنی تاوان و خەتای کەسێکی دیکە دەدات.
بەهیوام کوێرانە بڕیار نەدەین و مادەم بوو بەڕای گشتی پێویستە دادگاو لایەنی پەیوەندیدار و پسپۆڕی تەکنەلۆژیا ئەم بابەتە یەکلا بکەنەوە نەوەک کەسێکی نەخوێندەوار.