به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به بوونه‌ی تێپه‌ڕینی ٣٢ ساڵ به سه‌رداستانی خاكوڕك كه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی له چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی كوردستان تێیدا به‌شداربوون و رۆڵی گرنگیان له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌وهێرشه دڕندانه نابه‌رابه‌ره دا گێڕا، كه له سه‌روبه‌ندی كۆتایی هاتنی شه‌ری ئێراق- ئێران، به ئامانجی كۆنترۆلكردنی سه‌ر له به‌ری جوگرافیا و ده‌ڤه‌ره‌كانی ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه له كوردستان، له لایه‌ن رژێمی به‌عسی ئێراق نه‌خشه‌ی بۆ كێشرا بوو.
به‌و هۆیه‌وه كه هندێك له رووداو وراستیه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه، تا ئێستا به شاراوه‌ی ماونه‌ته‌وه و كه‌س باسی لێوه نه‌كردوون، به پێویستم زانی له‌م ده‌رفه‌ته دا، هه‌م تیشك بخه‌مه سه‌ربه‌شێك له‌و راستیانه، هه‌میش گه‌رمترین پیروزبای و ده‌ست خۆشی خۆم پێشكه‌شی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی حزب الله ی كوردی ئه‌و كاته بكه‌م كه به له خۆبوردنێكی بێ ۆێنه، له درێژایی ٤٦ روژی هێرشه‌كاندا، له به‌ره‌كانی نازدارداغ، مله دێم، شه‌كیو، سپیارا، شێخان، خه‌زنێ، موسلوك، سه‌رچه‌مان تاكوو گه‌لی ره‌ش، رۆلێكی سه‌ربازی یه‌كجار بالا و به هێزیان دژی هێزی سه‌دام حوسێنیان بینی .
تۆپخانه‌كانی ئێمه كه هه‌رروژ، و ته‌نیا له یه‌ك روژدا به ٣٦٠ راكێت و گوله هاون و موشه‌كی كاتیوشا بۆردومانی دوژمنی ده‌كرد،توانی به‌رده‌وام زیانێكی گیانی مه‌زن له درێژه‌ی ماوه‌ی هێرشه‌كاندابه دوژمن بگه‌ینێ .
بۆ نمونه له فروكه‌خانه‌ی هیلیكۆپته‌ره‌كانی رژێم له گوندی خه‌زنه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سیده‌كانی ده‌ڤه‌ری برادۆست، هیلیكۆپته‌رێكی رژێمیان له سه‌ر زه‌وی په‌ك خست، ئه‌وه‌ش هۆكارێك بوو، كه رژێم ئیدی نه‌توانێ بۆ پشتیوانی كردنی هێزه‌كانی كه‌ڵك له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه وه‌ربگرێ .
جێی ئاماژه‌یه كه له‌م شه‌ڕه دا، هێزه‌كانمان چه‌ندین شه‌هیدیان پێشكه‌شی نیشتیمان كرد، له وانه‌ش : شه‌هید خه‌لیل مه‌حمود كه‌ونه‌گوندی، شه‌هید خه‌لیل باپیر بێدۆدی، شه‌هید زبێڕ سه‌لیم گه‌ردی، شه‌هید موحمه‌د ئه‌مین پیرانی، ۆێرای چه‌ندین بریندار له رێزه‌كانی پێشمه‌رگه چاۆنه‌ترسه‌كانمان.
لێره دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه جارێكی دیكه سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نۆێنین، نابێ ئه‌و راستیه‌ش له به‌رچاو نه‌گرین، كه له‌و شه‌ڕه دا زۆر له به‌رپرسه بالا سیاسی و سه‌ربازی و هێزه‌كانی حزب الله روویان له سه‌نگه‌ڕه‌كانی شه‌ڕ و به‌ره‌نگاری كرد، كه ناو‌و رۆلی هه‌موویان لای من به‌رده‌سته، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك پێویست بكات بڵاوی بكه‌مه‌وه .
هه‌ر به‌و بۆنه‌ووه جارێكی دیكه ده‌ست خۆشی و پێزانینی خۆم، ئاراسته‌ی هه‌موو شۆڕشگێڕانی حزب الله ی كوردی پێشوو و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كه‌م، كه به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه مه‌زنه‌یان كردووه.