دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی چەند پاسەوانێکی سەر بەلیوای بەرگری وفریاکەوتن لە بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی بە شێوەیەکی ناپیشەیی هەڵسووکەوتی نامرۆڤانەیان بەرامبەر بەو خانەنشینە بەڕێزانە دەکەن، لەئێستادا چوار لە پاسەوانەکان راگیراون و بەپێی دیسیپلین و رێکارەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
دەقی راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم..
دوای ئەوەی چەند پاسەوانێکی سەر بەلیوای بەرگری وفریاکەوتن لە بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی بە شێوەیەکی ناپیشەیی هەڵسووکەوتی نامرۆڤانەیان بەرامبەر بەو خانەنشینە بەڕێزانە دەکەن کە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان سەردانی بانکەکەیان کردبوو، لەسەر راسپاردە و فەرمانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەم مەبەستە دەزگای ئاسایشی هەرێمی راسپارد بە هاوبەشی لەگەل لیوای بەرگری و فریاکەوتن بە پێکهێنانی ئەنجومەنی لێکۆلینەوە و بەدواداچون بۆ رووداوەکە، لەئێستادا چوار لە پاسەوانەکان راگیراون و بەپێی دیسیپلین و رێکارەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
هەموو هاوڵاتییانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، راگیراوەکان رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە بەپێی یاسا بەرکارەکان و هەرگیز لە هیچ جۆرە بێ رێزیکردن و شکاندنی شکۆی هاوڵاتییانمان چاوپۆشی ناکەین.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان