ئەمڕۆ برا و هاوڕێمان کاک(سۆران عومەر) پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان بە رەسمی دەستیلەکارکێشایەوە، یان راستتر بڵێین: ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرا.
لەگەڵ رێز و خۆشەویستی زۆرم بۆ کاک (سۆران) و رۆڵ و چالاکی و هەڵوێستە دیارەکانی لەبەگژداچوونەوەی گەندەڵکاران، بەڵام ئەم پرسە، پرسێکی کەسی نیە و نابێت بکەسێنرێت.
بەڵکو پرسێکی گشتیە و لەدرێژەی هەوڵەکانی بەرەی گەندەڵکار و سەرکوتکارانە بۆ زیاتر بەدیکۆرکردنی پەرلەمان و مۆمیاکردنی پەرلەمانتار لەکوردستان، ئەگەر خولی پێشوو بۆ رێگرتن لەدەنگ و داخوازی و هەنگاوە سەرەتاییەکانی چاکسازی، هێزی وەیشوونەی حزب قفڵێکی گەورەی لەپەرلەمان دا و دایخست.
ئەوا لەم خولەدا و دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان بوو بە ئەنجومەنی تەزویر و سەرۆکایەتی و زۆرینەیان کۆنترۆل و وابەستەی سیاسەتە شکستخواردووەکانی خۆیان کرد، ئیتر رمێنبان بۆ خۆش بوو ئاوا پەرلەمان بکەنە دیکۆرێکی رەق و رووت و تەنها ببێت بە کەناڵێک بۆ شەرعاندنی (یاسا) دژە چاکسازییەکان و سپیکردنەوەی بڕیار و سیاسەتە حزبی و بنەماڵیەکانیان کە دیسانەوە جگە لەشکستی گەورەتر و وێرانکەرتر و سکانداڵی حەیابەرانەتر هیچی دیکەی لێ بەهەم نایەت.