کورتە فلیمێک و هەڵتەکاندنی بەرماڵێک

عەتا سەراوی

ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
  31/01/2021  |    3728 جار خوێندراوەتەوە

لەڕۆژی هەینی وەزارەتی بەناو ئەوقافی حکومەتی هەولێر بۆ وەڵامدانەوەیی کورتە فلیمێک کەجمهوری ئیسلامی ئێران لەسەر شەخسی بەرزانی و خانەوادەکەیی بڵاویی کرەوە، بڕیاریی دابو کە بۆ وتاریی هەینی دەبێ مامۆستایانی ئاینی بەشێک لەوتارەکانیان دابنێن بۆ وەڵامی جمهوریی ئیسلامی و ئەو کورتە فلیمە، بەندە سەرەتا دەمەوێ زۆر بەڕونی ئەوە بڵێم هەر دوژمنێکی دەرەکی پەلاماریی هەر حیزب و سەرکردەیی کوردستانی بدات دەبێ هەموان لەیەک سەنگەر دژی بوەستینەوە، بەڵام ئەوە لەکاتێکدا بۆ حیزبێک خۆشی هەمان تێڕوانینی ببێ و نەک بانێک و دو هەوا، ھەر تێ گیرا سوپایی وڵاتێک بێنێتە سەر هێزە کوردییە ڕکابەرەکەیی .

بەندە جمهوریی ئیسلامی بەداگیرکەرو سەرکوتکەریی بەشێکی گرنگی کوردستان ئەزانم و زوڵم و تیرۆرو پاکتاوکردنی گەلەکەمان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ کەمتر نییە لەوەی کە سەدام کردی و ئەسەدو ئەردۆگان دەیکەن .

پەیوەست بەفلیمەکە کەپارتی بوە بەفلیم بەدەستی یەوە، ئەرێ ئەو دەیان تەلەفزیۆن و بەناو ڕۆژنامەنوسە زمان درێژو بەکرێ گیراوانەی کە بەهەق و ناهەق پەلاماری هەر کەس و لایەنێک ئەدەن بڵێ بەری چاوتان برۆیە لە کوێن؟ !یان هەرکەسێک بەکرێگیراوبێ دور نییە سەرێکیشی لایی جمهوریی ئیسلامی بێت بۆیە فزەیان لێوە نایەت؟ !.

ئەیی ئەگەر حکومەتی هەرێم سیقەیی خەڵکی لەدەست نەدابێ و نەبوبێتە ماڵێک لە بەفر و دەسەڵاتێکی بێ فەڕیی قێزەونی بەرنەفرەتی خەڵک و خوا نەکەوتبێت ؟ باشە ئەوە ئەرکی وەزارەتی ڕۆشنبیرییە یان ئەوقاف؟!وەڵامی دوژمنی دەرەکی بداتەوە بۆ بابەتێکی ئاوها ئەویش ئەم دوحکومەتە نا چونکە ئێستا وەزارەتی ڕۆشنبیری لایی ئێمەیە واتە ینک، بۆیە بەو ئەرکە هەڵناسێ چونکە لە بنەڕەتدا دوو حکومەتین وئیشی ئێمە نییە کە داکۆکی لە سەرۆکی حیزبێکی ڕکەبارمان بکەین، ئەسڵەن حکومەت چ کاری بە داکۆکی کردن بەسەرۆکی حیزبێک هەیەکە هیچ عینوانێکی لەم دەسەڵاتەیی ئێستا نیە .

بێمەوە سەر ڕوداوەکەیی هەڵتەکاندنی بەرماڵی نوێژ خوێنێک، کەلایی من ئەو کردارەیی ئەو بەڕێزە نواندیی، لەوەڵامی وتاریی بەناو مامۆستایەکی ئاینی بەو نواندنە خۆڕسکە بەپارتی و بنەماڵەیی بەرزانی وت، بەناویی هەمو موسڵمان و نوێژ خوێنێکی ئەم وڵاتەوە نەک چین و توێژێک ئێوە ئەوەندە خۆسەپێن و ناشیرین و دزو گەندەڵ و ستەمکارن خواش لێتان ناڕازییەو بێت و گوێ لەو وتارە بێ بەهایەبگرم کەلەجیگایی دوڕکاتی نوێژە ئەوە دوڕکاتەکەیی تریشم قبوڵ نابێ، جا باشترە بەرماڵی خۆم هەڵتەکێنم و بچمە دەر تا خواش لەخۆم زویر نەکەم ، بەڵێ کرداریی ئەو هاووڵاتییە ئەوەندە گەورەو جوان و سەرنج ڕاکێش بو دڵنیام چونەدەرەوەی بەحەجێک بۆ نوسراوەو هەرکەسێکیش لەگەڵی چوەدەر هاوبەشی ئەو جوامێریی و خێرەن .

لێرەبەدوا لە کردارێکی هەتا سەرئێسقان قێزەون و شەرم ئاوەر دوور لەهەمو قیەم و ئەخلاقێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دینی ئەو دەسەڵاتە سەرلێشێواوو بێ ئابڕوە، وەک ڕژێمە قێزەون و دیکتاتۆرو نەفرەت لێکراوەکانی دونیا، لەجیاتی هەڵوێستەیی جدیی لەو پەیامە کەئێتر هیچ مەجالی تەفسیرو تەئویلی تری نییە، ئەوەتا بۆنوێژ و خواپەرستی و نوێژی هەینی کە حەجی باوەڕدارانە هاووڵاتی ئەم وڵاتە مزگەوت جێ دێڵن، ئەرێ بەڕاست ئەگەر ئێوە تەواو ئەقڵتان لەدەست نەداوە،؟ خوایی ئەم میلەتە کەڕوکوێری نەکردون ؟ئەو پیاوە هی سوپاس کردن بو یان بانگی بکەن و دەزانم بەچ شێوەیەکی دور لەئەخلاق لەژێر چ هەڕەشەوگوڕەشەیەکدا دایی دەنێن و بەسیمایی زەرد هەڵگەڕاوو ترسی پاراستنی شەرەفی لەئێوەیی دور لەشەرەف پاکانەیی پێ دەکەن ! بەڕاستی من پێم وانەبو لایی کەمی هیچ نەبێ لەبابەتێکی لەو شێوەدا بەڕێز کاک مسعود بەرزانی ڕێگایی شتێکی ئاوهابدات لایی کەمی هێشتا خۆیی و بنەماڵەکەیی مۆرکێکی کۆمەڵایەتی زاڵیان بەسەر سیاسەت دا هەیە، وام دەبینی ڕێگایی ئەو جۆرە کارە قێزەونە لەگەڵ نوێژ خوێنێک نەدەن، هەرچەندە کە پێشتر ریشی مامۆستایانی ئاینیان سوتاندو بە دەنگ نەهات؟ بەڵام پێم وابو لە هەستیاری ئەم دۆخەی ئێستا تێدەگەن و لای کەمی بەرێز بەرزانی ئەو هاوڵاتیە بانگ دەکات و سوپاسی دەکات و بەرائەت لەو بڕیارەی کە توتی یەکەی ئەوقافیان داویەتی دەکات ولێپێچینەوەش لەگەڵ ئەو وەزیرەش دەکات .

لەکاتێک دا من بۆ هەمو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی یەکی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان سەرلەبەری بەمەرجێ دەستێکی تێکدەری لەپشت نەبێ وبەبەڵگەوە نەسەلمێنرێ بۆ شکاندنی حیزبێک یان کەسێکە وەک ئەوەی لەسیدسادق کراو لەڕێچکەیی داوای رەوای خۆپیشاندەران لانەداو وەک کوڕیی فەقیرو هەژاریان بە کۆمەڵێک جەلاد بەکوشت داو ویستیان دەستی گڵاوو چەپەڵی خۆییان بەئێمەدا بسڕن، وەسەرجەم پارەسەرف کردنیان بو بەبڵقی سەرئاو راستیەکان بۆ خەڵک ئاشکرا بوو، لەهەرکوێیی ئەم وڵاتە خۆپیشاندانی ئاشتی یانە بکرێ بەندە بەسەرو ماڵ لەگەڵیان بوم و ئەبم بۆیە هیوادارم بەشێک لەدەسەڵاتداران وا لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان نەکەن کە تەڕو وشک، دزو شەریف دۆست و ستەم کار لەیەک جیا نەکەنەوەو حەقە خەڵکیش ووشیار بن و کڵاوی دەسەڵاتیان نەچێتە سەر، هیوادارم ئەم دەسەڵاتەش نوزەیەکی تیاماوە و هێشتا کات درەنگ نییە داوایی لێبوردن لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات و بێنەوە هۆشی خۆیان و بگەڕێنەوە بەرەی گەل و ببنەوە حکومەتی خەڵک .

نەفرەت لەستەمکار لەهەرکوێ بێ

بژیی و سەرکەوێ شۆڕشی برسی

زیاتر