دەركەوتنەوەی ڕەغد سەدام دوای 15 ساڵ لەئاخر چاوپێكەوتنی لەهەمان كەناڵ "كەناڵی ئەلعەرەبیەی سعودیە" مانای سیاسی و میدیای جۆراوجۆر هەڵئەگرێت.
ئاماژە میدیاییەكانی چاوپێكەوتنەكە:
پێش هەموو شت ئەگەر چاوپێكەوتنی پێشتری رەغد لە 2006دا پەیوەست بوبێت بەرووخانی بەعس و كوژرانی براكانی و دادگایكردنی باوكیەوە، ئەوا ئەم چاوپێكەوتنەكە پەیوەست نیە بەهیچ رووداو و پێشهاتێكەوە.
چاوپێكەوتنی یەكەمی بەو گرنگیەوە تەنها 35 خولەك بوو، بەڵام چاوپێكەوتنی ئەمجارەی بێ ئەوەی رووداوێك هەبێت 150 خولەك بوو،
ئەوەی یەكەم سەرباری گەرمی رووداوەكان بەیەكجار بڵاوكرایەوە، بەڵام ئەمجارەیان بە شەش جار بڵاوكرایەوە و ماوەیەكی درێژ بینەری پێوە مەشغوڵكرا.
ئاماژە سیاسیەكانی چاوپێكەوتنەكە:
كەناڵی ئەلعەرەبیە كەناڵێكی سعودیە، خاوەنەكەی وەلید ئیبراهیم بن عەبدولعەزیزە كە ژنبرای شا فەهدی شای پێشوتری سعودیەوە و بەپێی بەڵگەنامەكانی ویكلیكسیش بەشێكی تری خاوەندارێتی گروپی MBC و ئەلعەرەبیە، عەبدولعەزیزی كوڕی شا فەهدە.
ئەم كەناڵە كەبەشێكە لەگروپێكی میدیایی گەورە، كەناڵی بنەماڵەی دەسەڵاتدارە، ئەگەر پرۆژەیەی سیاسی لەم كەناڵەوە پشتیوانی بكرێت، دەبێتە ڕای ناراستەوخۆی دەسەڵاتدارێتی سعودیە.
ئەم زنجیرە چاوپێكەوتنەی ڕەغد كە بواری پێدرا بەدرێژی وێنەیەكی باوكانە و پۆزەتیڤ بۆ باوكی بكێشێت و ئاماژە بەهاتنەوەی سیاسی خۆی بكات بۆ بەغدا، وەك پشتیوانی سعودیە لێكدرایەوە.
هەڵوێستی سعودیە لەسەر سەدام:
لە 1990وە هەڵوێستی فەرمی سعودیە دژی سەدامە، بە ئەندازەیەك كە موفتی سعودیە عەبدولعەزیز بن باز كاتی خۆی فەتوای دژی سەدام دا و بەموڵحد وەسفی كرد.
بەڵام ساڵانێكە سعودیە بەهۆی بێ ئومێدبوونی لەدەسەڵاتدارێتی بەغدا و پەیوەندی شیعەی عێراقی و كۆماری ئێران، كەوتۆتە ختوكەدانی بەعسیەكان، چاوپێكەوتنەكەی رەغد و مشەوەش بوونی شیعەكانیش بەچاوپێكەوتنەكە دەلیلە