دادگای فیدراڵی لە نێوان ئێمە و ئەواندا
06/05/2024
|
893 جار خوێندراوەتەوە
کێ خائین و کێ نیشتیمان پەروەر ؟
ئەو دادگایەی ئەوان بە دادگای سەورەی بەعس وەسفیان دەکرد و دادوەری حزبەکەیان لێ کشاندەوە ،
دادگای فیدڕاڵی فریاد ڕەسی خەڵکی ستەملێکراوی هەرێم و چەکوشی پۆڵایین بوو بۆ سەری گەندەڵ وخۆسەپێن ولووت بەرز و موچە دز . ئایا چۆن ڕوویان هەیە لەو دادگایە سکاڵا تۆماربکەن؟
مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خائین ، جونکە داوای سادەترین مافەکانی خۆمانمان کردوە کە ئەویش تەنها پێدانی موچەکانمانە لەکاتی خۆیدا ،
بۆ ئەم بابەتە سکاڵامان لە دژی موچە دزو تەمەن دزو خولیا دزو نەوت دزەکان تۆمارکردوە کە لەبەرامبەر سکاڵاکانمان هەزارەها تۆمەت و ناوزڕاندن و پەلاماردان ڕوبەڕومان بۆتەوە و بە خائین و جاش وێنایان دەکردین و میدیا بێدایک و باوکەکانیان و قەڵەم فرۆشەکانیان تێبەردابووین و هەندێک جاریش لە ڕێگەی میدیا فەرمیەکانیانەوە پەلاماریان دەدەین
بەڵام لە ئێستادا ئەوان لە هەمان ئەو دادگایەی کە بە شۆفێنی ناوزەدیان دەکردو بەبەشێک لە جێبەجێکردنی ئەجێندای دەرەکی وێنایان دەکرد خۆیان سکاڵا لە ڕێگەی پارێزەرە دۆڕەوەکانیان لەبەرامبەر کەیسەکانی ئێمە لەدژی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن تۆماردەکەن تا نەهێڵن لە ڕێگای هەڵبژاردنەوە گۆڕانکاری لە دەسەڵاتی سەپاوی داگیرکاریەکەیاندا بکرێت .
|