شۆکی هەڵبژاردن و سیناریۆکانی چەند رۆژی داهاتوو

ئاوات خەیروڵڵا

رۆژنامەنوس و میدیاكار
  21/10/2024  |    3866 جار خوێندراوەتەوە

ئاوات خەیروڵڵا

بۆچی پارتی و نەوەی نوێ بە مەبەست ژمارەی نادروستی دەنگەکانیان بڵاودەکەنەوە؟ ئەو دوو حزبە بەنیازی چین و چەند رۆژی داهاتوو چی روودەدات؟

پارتی و نەوەی نوێ پیلانێکی پێشوەختەی میدییان بۆ شێواندنی ئەنجامەکانی دەنگدان لەدەنگدانی تایبەتی و گشتیی داڕشتووە و ئەنجامی وەهمی بڵاودەکەنەوە، منیش پیلانەکەتان بۆ ئاشکرادەکەم. 

ماوەی چەند رۆژێکە، هەریەکە لە پارتی و نەوەی نوێ ژوورێکی عەمەلیاتی میدیاییان پێکهێناوە و پیلانێکیان داڕشتووە بۆ شێواندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، سەرەتا لە دەنگدانی تایبەت بە ئاشکرا ئەم پیلانە هەستی پێدەکرا و ژمارەی وەهمیان بڵاودەکردەوە و سەرکەوتنی هەردوو حزبیان راگەیاند تاوەکو سەرلێشێواوییەک لای هاوڵاتییان دروستبکەن. 

دوێنێ لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنیش، هەر زوو میدیای هەردوو حیزب ئەنجامی وەهمی و ژمارەی دوور لەراستیی دەنگی یەکێتی-یان بڵاوکردەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامی دروستیی هەڵبژاردنەکان، کە کۆمسیۆن بڕیارە ئەمڕۆ بڵاویبکاتەوە.

ئەم دوو لایەنە، دەزانن سەنگی راستەقینەی ئەوان زۆر لەوە کەمترە، کە بڵاویدەکەنەوە، بۆیە لە ئێستاوە لە میدیای هەردوولا داتا وەهمیەکانیان بڵاودەکەنەوە و دەڵێن، پارتی و نەوەی نوێ لەپێشەوەن، کە ئەمە پیلانێکی هاوبەشی ژووری ئۆپەراسیۆنی ئەو دوو حزبەیە.

بۆیە دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکان دەنگی یەکێتی بەجێگیری و دەنگی پارتی و نەوەی نوێ زۆر کەمتر ئەبێت لەوەی ئێستا بڵاوی دەکەنەوە، ئەویش ئامادەکارییە بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە رۆژانی داهاتوودا دەیبینن.
هەربۆیە چاوەڕوان بکەن پارتی و نەوەی نوێ، دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان دەست بە تۆمارکردنی تانە دەکەن لە بەغداد.
هەرچەندە شاسوار چاوەروانی راستەقینەی خۆی ١٠ کورسی و پارتیش ٣٤ کورسییە، بەڵام هەردوولا بەڵێنی وەهمیان بە دەنگدەرانیان داوە و لە ئێستادا دەیانەوێت بەتۆمەتی ساختەکاری و رەتکردنەوەی ئەنجامەکان گرفت بۆ سەرکەوتنی یەکێتی دروستبکەن.

زیاتر