ئایا ئەردۆغان ئەوەی بە هەڵبژاردن بە دەستی نەهات، ئەیەوێت بە دادگا بەدەستی بێنێت!؟
دوهەفتە نەبوو دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرست (مەهەپە) دەستی ئاشتی و چارەسەری بۆ دەمپارتی درێژکرد. کەچی قەیوم جارێکیتر هاتنەوە ڕۆژەڤ.
ئەمڕۆ لەتورکیا لەبواری ئابوریدا رێژەی هەڵاوسان ژمارەکان بەرێژەێکی بەرچاو لەبەرزبونەوە دابوون. خوڵقاندنی ئەم هەڵایە لەم تەوقیتەدا لەخۆڕا نیە.
من ڕام وایە ئەوەی هەرە بەم مەسەلەی قەیوم دانانە دڵخۆشە پەکەکەیە. پەکەکە نیگەران بوو لەو پێشهاتانەی دوایی سەبارەت بە پرسی چارەسەری ، بەتایبەت کە باخچەلی لەهەوڵی ئەوەدابوو پرۆسەکە لەنێوان ئۆجەڵان و دەمپارتیەوە لەگەڵ حکومەت بمێنیتەوە و قەندیل لەدەرەوەی هاوکێشەکەدابێ.
لەناو ژێرخانی ئاکپارتیو مەهەپەش کۆمەڵێکی لەکەسانی ئۆلۆگارشی هەن کە لەچواردەوری ئەردۆغانن و ئاقڵ بەخش و ئەندازیاری پلانگێڕیەکانن لەتورکیا وا لە ئەدۆغان دەگەێنن کە پێویستە ئەوەی بە هەڵبژاردن دەستیان ناکەوێ ، بەڕێگای سیاسەت و دادگاکانەوە بەدەستی بهێنن. بۆیە هەمیشە لەناو گەمەێکیی تێکدەرانەدانو سیاسەتی پەرتکەو زاڵ بە پەیڕەو ئەکەن
10رۆژ لەمەبەر (ئەحمەد ئۆزار) کە کسایەتێکی سیاسی کوردەو خەڵکی شاری وانی باکوری کوردسانەو سەرۆکی شارەوانی قەزایی(ئەسەنیورت)سەربە پارێزگایی ئەستەمبۆڵ و لەسەر پاتی کۆماریگەل جەهەپە سەرۆکی شارەوانیە.
ئەم قەزایە گەورەترین یەکەی ئیداریە لەسەر ئاستی قەزاکانی تورکیاو یەک ملیۆن و 700هەزار کەس دانیشتوانی هەیە. بەتۆمەتی ئەندامبوون لەپەکەکە دەستگیرکرا و قەیومی لەشوێن دانرا، دوای 4ڕۆژیش قەیوم بۆ شارەوانیەکوردەکان دانرا..
چیە ئەم گەمە تێکدەرانەیە؟
1-لاینگرانی دەم پارتی و جەهپە بڕژێنە سەرشەقامەکان و کاری ئاژاوەگێڕی دروست بێ، حکومەت باری نائاسایی لەوڵات ڕابگەێنێ و پرسی نوسینەوەی دەستور پەک بکەوێ.
2- خێراکردنی ڕێکارەکانی پرسی داخسنی دەم پارتی. چەند ڕۆژێک لەمەبەر لەلایەن (ڤەتەن پارتسی)وە داوای داخستنی دەمپارتی لەدادگایی دەستوری ئەنقەر تۆمار کراوە.
3-دەمپارتی جەهپە کشانەوەی خۆیان لەپەرلەمان ڕابگەێننو بەمشێوەیەش ڕێژەی کورسەکانی هەردوو پارتی کەزیاترە لە 200کورسی بۆ پارتی دەسەڵاتدارو مەهەپە پڕبکرێتەوە بە 400پەرلەمانتار بە خواستی خۆیان دەستور بنوسنەوە.
4- لەهەمووشی گرنگتر دابەشبوونی جەهەپە بۆسەر چەند بەرەێک. لە نێوان ئۆزگور ئۆزەل و مەنسوڕ ساڤاش سەرۆکی شارەوانی گەوریەی ئەنقەر و ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئەستەمبوڵ.
شایەنی باسە مەنسوڕ ساڤاش لایەنگری یەیەکر نزیکبوونەوەی جەهەپەو مەمپارتی نیەو دژی ئازادکردنی ئۆجەلانیشە. بەڵام ئەوەی جێگایی سەرنج بوو ، ئەوەبوو مەنسوڕ یاڤاش بەشێوەێکی زۆر یاسایانە ئێدانەی دانانی قەیومەکانی سەر شارەوانیەکانی دەمپارتی کرد و پشتگیری بۆ دەربڕی.
5-ڕاکێشانی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو بۆ ناو دەمەقاڵێ ووتار دروشمی دژی دەوڵەت و یاخود خودی ئەدۆغان.
گرنگە ئاماژە بەوە بدەین کە ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو داواێکی ئیستنافی سزایی هەیە، کاتێک لەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار ووشەی(ئەحمەق)ی بەکار هێنابوو، سلێمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی ئەوکاتە داواێکی لەسەر کردبوو بەتۆمەتی ئەوەی سوکایەتی بە دەزایی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا کردووە داواکاری گشتی داوای سزای 2ساڵ و7مانگ20ڕۆژی بۆ داواکردبوو. ئەگەر ئەم داوایە جێبەجێ ببێت ، ئاەوا ئیمام ئۆغڵۆ بۆ ماوەی 5ساڵ قەدەغەی کاری سیاسی بەسەردا دەسەپێ.
بەمشێوەیەش ئەردۆغان رەقیبێی بەهێزی لەپێش خۆی بۆ کێبڕکێی سەرۆکایەتی کۆمار لەم خولەی هەڵبژاردن وەلاوەنا.. ئاشکرایە لەناو گۆڕەپانی سیاسەتدا ئەردۆغان حەزی بە ملاملانێ لەگەڵ رەقیبی بەهێز نیە. بەڵام بە پێچەوانەوە هەموو لێدوانە تووندەکان لەلایەن ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی جەهەپەوە دران.
6-پەیامێک بوو بۆ دەم پارتی کەئەگەر دستێکی ئاشتیمان درێژکرد، هێشتا قامچی بەدەستەکەیترمانەوەیە. ئەگەر ئاشتیتان ئەوێ فەرموون هاوکارمان بن بۆ نوسینەوەی دەستورێکی تازە لەتورکیا بێ ئەوەی دەستکاری 4 ماددەی سەرەتاو بنەڕەتی دەستور بکرێ کە باس لە پێناسەی پێکهاتەی دەوڵەتی تورک دەکات کە یەک نەتەوە، یەک زمان، یەک ئاڵایە.
لەچەند ڕۆژی داهاتوو چاوەڕێ لێدانێکی ئەردۆغان ئەبین لەسەر کۆی ڕووداوەکان.