هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی هەموو گروپە چەکدارەکان لەسوریا لەناوەندێک رێک بخرێن. لەم چوارچێوەیە دەنگۆی ئەوەهەیە سوپای نیشتیمانی سوریا smo سەر بەتورکیا لە گەڵ ئێدارەی کاتی لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی smo ببێتە بەشێک لە سوپایی سوریا
سەرچاوە نزیکەکانی ئیدارەی کاتی سوریا باس لەوەدەکەن کە هەوڵەکان دەدرێن بۆ دامەزراندنی سیستمی سوپاێک لەسەر بنەمایی خۆبەخشانەبێت، لەبری خزمەتکردنی سەربازی زۆرەمللێ کە پێشتر یاسا بوو لە وڵات.
لەگەڵ زۆرینەی گروپە چەگدارەکان لەسەر ئەمە ڕێک کەوتوون.بەڵام ئەوەی مایەیی سەرنجدانە ئەوەی کەسوپایی نیشتیمانی سوریا لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێ، ئەگەر بچێتە ژێر سایەیی سوپایی یەکگرتویی سوریا نابێتە قاچێکی تورکیا لەم سوپایەدا؟
پرسی یەپەگە کە گرنگترین بابەتە بۆ تورکیا لەسوریا. ئیدارەی کاتی سوریا دەروازەکانی دەستی SMOیان وەرگرتونەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ دەروازەێکی سنوری دەستی یەپەگەیان وەرنەگرتۆتەوە. ئەمەش نیگەرانی زۆری تورکیا بەدوای خۆی دەهێنێ.. میدیاکانی تورکیا نزیکەی ٢٠ڕۆژ لەمەوبەر باسیان لەسەردانی جۆڵانی بۆ ئەنقەرە کردبوو، کەچی خۆی نەچوو وەزیرەکانی خۆی نارد، ئەمەش دەلالەتی پاشەکشێی جۆڵانیە لەتورکیا.
ئەگەر بێینە سەر چاوپێکەوتنەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی( مەزڵوم عەبدی و مەسعود بارزانی) کە دەنگدانەوێکی زۆری لەمیدیاکان، بەتایبەت میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هێنابووە کایەوە.
کۆبونەوەکە زیاتر ئامادەکاری(تمهیدی) بوو لەوەی کۆبونەوێک بێت بۆ رێکەوتن. زۆرتریش بۆ شوێنکردنەوەی ئەنەکەسە بوو. ڕەنگە هەندێ لێک تێگەیشتن بووبێ ، بەڵام رێکەوتن نەکراوە.
خاڵە مەبدەێیەکانی ئەمانەبوون
١-وەکوو کورد بەیەکەوە جموجۆڵ بکەن.
٢- دەست تێوەردانی دەرەکی کەم بکرێتەوە.
٣-لەرێکەوتنی ئاشتیانە لەگەڵ شام ، هەموو پارتە کوردیەکانی ڕۆژ ئاوا بەشدار بن.
بارزانی ١٥ئەم مانگە نوێنەری تایبەتی خۆی(حمید دەربەندی) ناردبووە رۆژ ئاواو دوای ئەمەش یەکسەر چاوپێکەوتنەکەی هەولێر ئەنجام درا. پێشتریش مەسرور بارزانی کۆبونەوەی تریان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کردبون. بەڵام ئەم جارە بە ئاشکراو و وێنە بڵاو کرانەوە. بەم نیشاندانە بارزانی دەیەوێت قورسایی خۆی نیشان بدات، چونکە لە ئێستادا پێویستی زۆری بەمەیە. ئەم هەموو هەڵایەیی میدیاکانی پارتیش لەژێر سایەیی ئەم ئامانجەوە بوو. بێگومان پەیوەندێکی ڕاستەوخۆشی بە تورکیاو دوخی بەرەو پێش چوونی دانوستانەکان لەگەڵ ئیمڕالیەوە هەبوون.
هەندێ لە ڕۆژنامە نوسانی تورکیا لە واڵەکانی خۆیان سەبارەت بە چاوپێکەوتنی بارزانی و مەزڵوم عەبدی ووتیان:"بارزانی بە گرنگیەوە داوای دروستکردنی شاندێکی کردوە، نەک تەنها هەسەدە، بەڵکو ئەنەکەسەو هەموو پارتەکانیتری دەرەوەی هەسەدە لە ڕۆژ ئاوا بۆ بەهێز کردنی دانوستان لەگەڵ شام. بەڵام تا ئێستا هیچ پێشهاتێک نیە کە هەسەدە ڕازی بێ بەوەی کە ئەنەکەسە ببێتە بەشێک لە سیاسەتی کورد لەحکومەتی داهاتووی سوریا." ٭گەڕاندنەوەی پێشمەرگەی ڕۆژ و پەسەندکردنی وەک هێزێکی تر لە ڕۆژئاوا بەشێوەێکی ڕەها لای هەسەدە قبوڵ نەکراوەو، نایانەوێت ئەزمونی باشوور دوبارە بکەنەوە. بەڵکو پێشمەرگەی ڕۆژ ئەگەر داغڵی ناو هێزەکانی هەسەدە بن، نابێ بە پێکهاتەێکی جیاوازبن. مەزڵوم ئەمەی بە ئاشکر بە بارزانی ڕاگەیاندوە، ڕەنگە لەم کۆبونەوەیەی چەند رۆژی ڕابردوو نەبێت، پێشتر ووتراوە.
خاڵێکیتر ، هیچ لێدوانو کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هاوبەش نەکران! کە ئەمەش گەواهی ئەوەیە هیچ رێکەوەنی فەرمی لەسەر هیچ بابەتێک نەکراوە.
تورکیا چۆن بەئەنجام دانی ئەم چاوپێکەوتنە ڕازی بوو؟
بێگومان ئەنقەرە بەدوای کارتێکدا ناگەڕێ کە هەسەدە بەهێز بکات، بەڵکو زیاتر بۆ لاوازکردنیەتی. لە ئێستادا تورکیا دەیەوێت بەڕی دەسپێشخەری ئەم پرسە لەژێر پێیی یەکێتی و خودی بافڵ تاڵەبانی ڕابکێشێ و بارزانی بکاتە مەرجەعی چارەسەری. تورکیا دەیەوێت لە ڕێیی بارزانیەوە سێگۆەی (هەولێر- قامشڵۆ- ئەنقەڕە)دروست بکات. پێشتر هەر کۆبونەوەێکی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی ھەراێکی زۆری لە میدیاکانی تورکیا دەنایەوە، تا کار گەیشتە ئەوەی لەسەر شاشەی (خەبەرتورک) TV باس لە تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی بکرێ!
٭ کۆمەڵێک سزا لەسەر سلێمانی هەن لەلایەن تورکیاوە.. بەڵام کاتێک مەزڵوم عەبدی بە هەلیکۆپتەرێکی ئەمریکیەکان دەچێتە پیرمام میدیاکانی تورکیاو ئاک پارتی وەکو هەواڵیش باسیان نەکرد!
بەپێی هەندێ زانیاری دزە پێکراو دەستی ڕۆژنامە نوسەکانی تورکیا کەوتوە.."لەناو کۆبونەوەکانی ئاکپارتی باس لەوەکراوە کە پێویستە سزاکان لەسەر یەکێتی سوک بکرێن. نابێ بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵگریەکانی (دەزگایی پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان) مامەڵە لەگەڵ یەکێتی بکرێت. ئەگەر لەم توندیە بەردەوام بین، ڕەفلێکسی یەکێتی زیاتر دەبێ . ئێمەش زیانی ئابوری زیاترمان بەردەکەوێ لە داخستنی فڕۆکەخانەی سلێمانی."
٭ بارزانی پێویستی بەهەسەدە هەیە. جونکە لەسەرەتای ئەمساڵ ( عەبدوڵا بەشار)سەرۆکی ئەنەکەسە چوو بۆ شام و چاوی بە جۆڵانی کەوت، بە دەستی بەتاڵ گەڕایەوە. بۆیە بارزانی دڵنیایە لەوەی لەگەڵ هەسەدە نەبێ گروپەکانی سەر بە ئەنەکەسە هیچ چانسێکیان لەگەڵ حکومەتی داهاتووی سوریا نابێ. لە ڕۆژئاوای کوردستان هێز لای هەسەدەیە، بۆیە پێشنیازی شاندی هاوبەشی کردوە.٭ لێدوانەکانی ماڕک ڕۆبیۆ،، پاڵپشتێکی بەهێزبوون بۆ کورد، پەیامەکەی بۆ ئەردۆغان ئەوەبوو کە:" ئێمە هاوسەنگی هێز دەگۆڕین لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، نابێ هەلەکان بقۆزیتەوە بۆ لێدانی ئەم هاوسەنگیە."
تورکیا پێداگرە لەوەی تا تڕامپ دێت فشارەکانی چڕتر بکاتەوەو بە دەستێکی پڕ پێشوازی لە تڕامپ بکات. چونکە لە هەڵوێستەکانی تڕامپ دڵنیا نیە. دەیەوێت وانیشانی تڕامپ بدات کە تورکیا هێشتا ئەو هێزەیە کە ڕۆڵی یەکلایکەرەوەی هەیەلە کێشەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاسە و بەتایبەت لە سوریا."