کێ شوێنی سرری سوریا ئۆندەر دەگرێتەوە لەشاندی ئێمڕاڵی؟

شنۆ هیرانی

نوسەر
  05/05/2025  |    124 جار خوێندراوەتەوە

 دوای نەحۆشکەوتن و پاشان کۆچی دوایی کردنی ئۆندەر لەکەوالیسەکان باسی ناوی ئەو کەسانە دەکرێ کە شوێنی لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی ئاشتی و شاندی ئێمڕاڵی بگرێتەوە.. دووڕۆژی ڕابردوو لە cnnتورک ناوی دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هتبوو، بەڵام ئەمڕ بەدیاریکراوی بەسیان لەکەسایەتی ( میتحەت سینجار) کرد، هەرچەندە پەروی بوڵدان لەوەڵامی پرسیاری cnnتورک ئاماژەی بەوەدا کە هێشتا زووە بۆ ئەم شتە، بەڵام دەنگۆکەشی بەدرۆ نەخستەوە. بەهەمان شێوە ناوەندی ڕاەیاندنی دەم پارتی هیچ لێدوانێکی بەدرۆخستنەوەی ئەم هەواڵەی نەداوە،، بەپێی ڕاپۆرتەکەی cnnتورک دوای دیاری کردنی ناوی کەسی جێگرەوە شاندی ئیمڕاڵی دوبارە دەچنەوە لای ئۆجەڵان ،، بەهمان شێوە تورێکیتری سەردانو دانوستان لەگەڵ پارتەکانی ناو پەرلەمانی تورکیا دەست پێدەکەنەوە. ئاشکرایە کە ئۆندەر پەرلەمانتربوو لەسەر شاری ئەستەمبۆڵ لە دەمپارتی و لەهەمان کاتدا جێگری سەرۆکی پەرلەمان بوو، بۆیە دەمپارتی پێویستە کەسێکیش بۆ پڕکردنەوەی شوێنەکەی لەپەرلەمان دیاری بکات.
 میتحەت سەنجار کێیە؟

" 1963لە شارۆچکەی موسێبین سەربەپارێزگایی ماردین لەدیکبوە.. خوێندنی سەرەتای و ناوەندی لەدیاربکر خوێندوە، کۆلێژی یاسایی لەزانکۆی ئەنقەرە 1995تەواو کردوەو بڕوانامەی دکتۆرایی لە ( یاساکانی دەستور) بە ئتروحەی( شیکردنەوەی یاسا بنەڕەتیەکان) 

  متحەت سینجار سیاسەتمەدارێکی بەڕەگەز عەرەب ، پرۆفۆسۆر لە یاساو مامۆستایی زانکۆ،، نوسەرو وەرگێر،،
لە 23شوباتی 2020بوو بە هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپ.

 لەقۆناغی ئاشتی لە2013_2015یەکێک بووە لەو 100کەسەر کە لەلایەن ئەردۆغانەوە دیاری کراوە، لە2015 _ 2018ئەندامی پەرلەمان بوە لەسەر هەدەپ. زمانەکانی تورکی، عەرەبی ، ئینگلیزی، ئەڵمانی لەگەڵ کوردی بەباشی دەزانێ.

زیاتر