زۆر بە کورتی لە چەند خاڵێکدا بەمجۆرەی دەبینم:
١/ ئاستی ئیداری و پرۆتۆکۆلی پێشوازییەکە بۆ بچوککردنەوەی کەسایەتی کاک مسعود بارزانیە و دەبوو تیمەکەی بەم هەڵەیەدا نەچونایە گەر دەیانویست ڕێزی تەمەن و تێکۆشانی بگرن (بە تایبەت ئەمە چەندین ساڵە سەدان ملیۆن دۆلاریان خەرج کردوە بۆ ئەوەی ئەم پیاوە بکەنە مەرجەع و ئەو پێشگر و پاشگرانەی کاریان بۆ کردوە)
٢/ چونی پارێزگار و یاخود وەزیری پێشمەرگە یان چەند پێشمەرگەیەک لەلایەنە جیاوازەکان و بە تێکەڵی دەکرایە سیمایەکی باشتری بدایە بە چالاکییەکە.
٣/ چالاکییەکە تەنها ناونانی ڕێڕەوێک یان فەرعێکی ناو پارکێکە، نەدەبوو لە بەیانیەوە چەندین میدیا بە هەڵەدا چوبان کە دەیانوت پارکێک دەکرێت بەناوی پێشمەرگەوە یاخود شەقامێک!
٤/ دەبێت چالاکی و دەستپێشخەرییەکان نیشتیمانی بن، نەک شەخێی و حزبی (ئەمەش دۆنم و عەرزەی هەرێم نیە بە ئارەزوی خۆت مامەڵەی پێوە بکەیت)
٥/ ناونانی ڕێڕەو و هەر بندیوار و لادیوارێکیش، بۆ ئێمەی کورد، بێگومان دەکرێت هەر بەهاداربێت و بۆ نەتەوەیەکی ئاوا مافخوراو گەر بە پەمپی بۆیاخیش لەسەر دیوارەکان بنوسین بژی کورد، بژی پێشمەرگە هەر رۆڵی مەعنەوی هەیە، بەڵام مەعقول نیە هەموو ئەمانە بە بەدیلی هەر بەرەو پێشچونێکی گەورە و ستراتیژی ببینین و پاڵی لێدەینەوە.
٦/ بیرمان نەچێت موچەی پێشمەرگە، ٥٠٠ هەزار دینارە و بە ٣ مانگ جارێک وەریدەگرن، ڕێزگرتن لە پێشمەرگە بە پێدانی مافە سەرەتاییەکانیان دەستپێدەکات.
باوەڕ جەمال