شەقام و پارکی پێشمەرگە!
05/09/2025
|
474 جار خوێندراوەتەوە
چیا ھاوار
کاتێک پێشمەرگەی کوردستان برسی ئەکرێت و مافەکانی پێنادرێت و دەچەوسێنرێتەوە هیچ پێویست ناکات بچیت لە پایتەختی وڵاتان شەقام و پارک بەکرێ بگریت و ناوی پێشمەرگەی پیا ھەڵواسی، رێگا راستەکە ئەوەیە پێش ئەوەی ناوی پێشمەرگە بەو شێوەیە بەکاربێنی دەتوانی پێشمەرگە پەککەوتەکان چارەسەر بکەیت، دەتوانی ئاوڕێک لەکەس و کاری شەهیدان بدەیتەوە، دەتوانی دەرگا داخراوەکان بەڕووی پێشمەرگەدا بکەیتەوە، دەتوانی مووچە و مافەکانیان نەخۆیت و لە ئەرزی واقعدا رێزی لێبگرە نەوەک لەپاریس شەقام و پارکی بۆ بەکرێ بگری.
مۆدێلی بەکرێدان و بەکرێگرتنی شەقام و پارکەکانی ئەوروپا لە لایەن سەرۆک و مافیا و دزەکانی خەلیج داهێنرا و ئێستا لە زۆرێک لە پایتەختەکانی ئەوروپا بەتایبەت شاری لەندەنی بەریتانیا بەدی دەکرێت و ناوە ناوە ناوی شەقامێک دەگۆڕێت بە ناوی سەرۆک یان بازرگانێک یاخود گەورە مافیایەک.
بەداخەوە ئەمڕۆ کورد شاهێدی ئەو راستیەیە کە بەرپرسانی هەرێم بۆ خۆڵکردنە چاوی دونیا شەقام و پارکێکی پاریسیان بە ملیۆنان یۆرۆ بەکرێ گرت و کرێی ئەو شەقام و پارکەش لە خوێنی شەهیدانی پێشمەرگە و مووچەی پێشمەرگەی غەدر لێکراو خەرجکرا تەنھا بۆ ئەوەی وێنەی باوکیان لە پاریس هەڵواسن نەک وێنەی پێشمەرگە.
ئا ئەمەیە حەقیقەتی دەسەڵاتی کوردی
|