زەنگی سەرکەوتن لەگەرمیانەوە
23/10/2025
|
546 جار خوێندراوەتەوە
ئەوەی ئەمڕۆ ٢٢/١٠/٢٠٢٥ لەسەرقەڵای شێروانە لەکەرنەڤاڵی لیستی (٢٢٢) یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پێشوازی سەرۆک (بافڵ تاڵەبانی) ئەنجامدراو بینیمان، دەتوانین بەڕوونی بڵێیین (زەنگی سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) بوو.
کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەری ئاوا لەسەرقەڵای شێروانەو لەناو خۆشی و چەپڵەڕێزانی چین و توێژەکانی کۆمەڵانی خەڵک و لەپێشی هەمووانەوە هەزاران گەنج، ئەمە بەری ڕەنجی بازنەی هەڵبژاردنەکانی گەرمیان و تەواوی بازنەکانی تری خوارەوەو لیژنە تایبەتەکانە، کە پێویستە دەنگ بەدەنگی ئەم کەرنەڤاڵەو تەواوی دەنگی چین و توێژەکانی بۆ لیستی یەکێتیی (٢٢٢) پێ کۆبکرێتەوە.
ئەوەی بینیمان؛ سەلماندی (یەکێتیی هێزی کۆمەڵانی خەڵکی گەرمیان و لەگەرمیانیشەوە بۆ کوردستانە)؛ ئەم هێزە (هێزی خەڵکە) بۆ گۆڕانکاری و بەدەست هێنانی مافەکانی؛ هێزی گۆڕانکاری و نوێبوونەوەو پارێزەری مافە دەستورییەکانە لەچوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا.
پێویستە ئەم کەرنەڤاڵە بکرێتە بنەما؛ بۆ ئەوەی لەدووهەفتەی داهاتوو تا دەگەینە ڕۆژی ١١/١١ کاروچالاکییەکانمان دووقات و سێ قات بکەینەوە، ئەوەی لەسەرقەڵا ئامادەبوو ئەگەر وەک گریمانە وەری بگرین (١٠٠٠٠) کەس بووبێ، بکەینە بنەما بۆ (٣٠٠٠٠) هەزاردەنگ.
ئەمە دەبێتە گەورەترین سەرکەوتن بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لیستەکەی، نەک لەگەرمیان بەڵکو لەتەواوی کوردستان.
|