سڵاوی هەمووانمان لێ بێت سڵاوی خزمەتمان دەوێ

  29/10/2025  |    635 جار خوێندراوەتەوە

 

شەقامی فیدڕالی چەندین ساڵە تەنها بۆ لێدان لەکۆیە پارەی بۆ سەرفناکرێ، کەواتە ئێمەی کۆیی سڵاوی کێمان لێ بێت  ؟ 

تا ئەو دەقەیەی ئێستا حکومەت گرێبەستیان بۆ کۆمپانیای دەلۆ نەکردووە کەبێت پڕۆژەکە بکات نەک پارەی بۆ سەرف کرابێت ( دەتوانن لە کۆمپانیای دەلۆ بپرسن سەرباری ئامادەیی دەربڕینی بزانن گرێبەستیان پێکردووە ؟ دڵنیابن نەخێر)، ئیتر ئەو سڵاوەمان وەرنەگرت. 

ئەی پڕۆژەکە چۆن کرا ؟

دەتوانن لە خاوەن ئەو خانوانە بپرسن کە کەوتبوونە بەر ڕێرەوی ڕێگاکە بزانن خودی کاک قوباد پارەی فەرقە قەرەبووەکەی بۆ تمویل کردوون یان نا؟ وبزانن شایەدی نادەن نوێنەری بەڕێزیان نەبوو لە دادگا پارەی شایەنیەتی ماوەی بڕە قەرەبووی تەسلیم کردن ؟ کە یەکێک بوو لە ڕێگریەکان. 

تا دڵنیاببنەوە کۆمپانیای دەلۆ بێ هەبوونی گرێبەست لەگەل حکومەت لەسەر ڕاسپاردەی کاک باڤل و کاک قوباد کارەکەی ئەنجام داوە ، فەرموون کەنالەکان بچن بپرسن لێیان و دڵنیایی خۆتان وەرگرن. 

 شەقامی قشلە : دوو ساڵە وەستاوە ،چونکە پارە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار ( کۆمپانیای شارستێن )  سەرفنەکراوە ، دەتوانن کەنالەکانی ڕاگەیاندن بچن لێیان بپرسن :بۆ وەستابوون ؟ 

بۆ ئێستا دەستتان پێکردۆتەوە؟ بزانن نالێن ئێستا دەستیان پێکردۆتەوە چونکە ئێستا لە سلێمانی تمویل کراون و هاتوون پڕۆژەکەیان تەواو بکەن ،لێیان تەئکید بکەنەوە :  بزانن دوو سالە بۆ تەواویان نەدەکرد ؟ بزانن چەندین جار چونەتە بانکەکانی هەولێر و چۆن نائومێدیان کردوون ؟ 
 بە سەریحی پێیان گوتوون بۆتان سەرفناکرێت. 
ئیتر سەلام چۆن وەربگرین ؟ لەکێ وەربگرین ؟

 بابلێین هێشتا یەکلا نەبۆتەوە ،وەرن یەکلای بکەینەوە:  شەقامی هەناری ئەوە چەندین جارە داوای دەکەین :وێرانە وێرانە وێرانە ، بۆ موافقە ناکەن ؟ کاکە خۆ پاڕەکە هەر سەرف ناکەن ، ئیتر ڕەزامەندی و (حیبر علی ورق) خۆ پارەی تێناچێ. ئیتر ئەوە بۆناکرێ ؟ 

 کۆلانەکانمان تا ئێستا خۆڵن ، دەتوانن بپرسن لە خەلکی ئەو گەڕەکانە بزانن وایە یان نا ؟
زانکۆ ،باسکی عارەبیان ، رووناکی ، زانست ، نسێ ، ئازادی ، سەیران ، کانی ، حاجی قادر ، کەکۆن( نیوەی ) ، زرێبار ، حەمامۆک(نیوەی ) ، نەورۆز ، ڕاپەرین 
ئایا کۆنکریتتان بۆ کراوە ؟ 
پێتان دەلێن نەخێر
وێرانە بەڵێ وێــــــــــــرانە
بۆ ناکرێ ؟ چونکە بەشێکیان تا ئێستا موافقەی بۆنەکراوە. 
ئەدی بەشەکەی تر ؟
بەشەکەی تر وەک زانکۆ ، باسکی عارەبیان و ئازادی ، کەکۆن ، ڕووناکی ، زانست موافقەی بۆ کراوە دوو سالە ، (بەس مەسەلەکەیە)
پارە نیە ئیشەکەیان بۆ بکرێت ، سەلام سەرچاو
پارە سەرفکەن تا خەلکی کۆیە جوان جواب بداتەوە 
دوای دوو سال ڕەزامەندی پارە سەرفنەکردن بۆ کۆمپانیا کە ئیشەکە بۆ خەلکەکە بکات ، پێی دەگوترێ خزمەت؟ 
بۆ زانیاریتان کۆنکریتی کۆلانەکانیش لەسەر ئەوەیە لەڕێگای یەکیەتیەوە پارەی بۆ سەرفبکرێ دوایە گلەیی نەکەن کە گوتمان سوپاس کاک باڤل ، سوپاس کاک قوباد 

کۆتا پرس:باشە بۆ گەورەترین پرۆژە کە بۆ کۆیە دەکرێ ناگاتە ١٠ ملیار و بەوحالە و ئەویش پارەشی بۆ سەرفناکرێ ؟  و کەچی پڕۆژە هەیە لەدەرەوەی کۆیە و ناو پارێزگای هەولێر ٢٥٠ ملیاریە و ١٠٠ملیاری پێشوەقتە بۆ سەرفدەکرێ ، خەلکی کۆیە پڕۆژەی فیعلی دەوێ

زیاتر