پۆلیسی سلێمانی بۆ ژیان: شەوی رابردوو کچێکی نیپاڵی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

  2023-05-23  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شەوی رابردوو لەشاری سلێمانی کچێکی نیپاڵی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، پۆلیسی سلێمانی دەڵێت "دانیشتوی گەڕەکی رزگاریە و لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٠ "

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ژیانی راگەیاند: شەوی رابردوو کچێکی نیپاڵی کە لەدایکبووی ٢٠٠٠  کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە، تیمەکانی بەڵگەی تاوان و پۆلیسی گەڕەکی رزگاری چونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەکەن. 

 وتیشی، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە دیار نیە لەسەر چ شتیک ئەو کچە خۆی کوشتوە، بەڵام لێکۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەکە دەکرێت بۆ ئەوەی هۆکاری خۆ کوشتنەکەی ئاشکرابکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا:  بەو کۆمپانیایە راگەیەندراوە کە  کچەکە کاری تێداکردوە، کەسوکاری ئەو کچە نیپاڵییە ئاگاداربکرێتەوە کە لە شاری سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، چونکە لە ئێستادا تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گواستراوەتەوە.