لەبارەی کامێرا خاڵ بۆ خاڵەکانی رێگای چەمچەماڵ روونکردنەوە دەدرێت

  2024-10-12  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمپانیای جێبەجێکاری کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دەنگۆی بەکارخستنی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای چەمچەماڵ رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو پرۆژەیە تەواو نەبووە.

کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵی سلێمانی وهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بۆ پرۆژەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پرۆژەی کامێرانی خاڵ بۆ خاڵی رێگای چەمچەماڵ سلێمانی تەواو نەکراوە و لە ئێستاشدا ماوەی تەواوبوونی پرۆژەکە نییە. 

دەشڵێت، لە بەشێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن بانگەشەی ئەوە کراوە کە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای چەمچەماڵ خراوەتەکار و ئەو ھەواڵانە ناڕاستن و ھیچ بنەمایەکی نییە.