دوای هێرشەكانی ئیسرائیل ئەمڕۆ جارێكی تر گەشتە ئاسمانییەكانی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران دەستیانپێكردەوە.
لەوبارەیەوە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی ئێران رایگەیاند، ئاسمانی وڵاتەكەیان بە رووی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكاندا كراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای رەزامەندی لیژنەی هەماهەنگی فڕۆكەوانی مەدەنی بۆ بەدواداچوونی سەلامەتی دۆخی ئاسایشی ئاسمانی وڵات و بەگەڕخستنەوەی هەردوو فڕۆكەخانەی میهرئاباد و ئیمام خومەینی لەگەڵ فڕۆكەخانەكانی باكوری رۆژهەڵات و باشوری ئێران، بڕیاریانداوە گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان دەستپێبكرێتەوە.
دەشڵێت، گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی ئێران جگە لە هەردوو فڕۆكەخانەی ئەسفەهان و تەبرێز لە کاتژمێر 5ـی بەیانی تا 6ـی ئێوارە دەبێت و ئاسمانی رۆژهەڵاتی ئێرانیش بە رووی گەشتی ترانزێتدا كراوەیە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەوڵەكانیان بۆ دووبارە چاكردنەوەی ژێرخانی هەردوو فڕۆكەخانەی ئەسفەهان و تەبرێز بەردەوامە.