كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كات

  15   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان له‌ عێراق وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، رۆژى 10ـى تشرینی یەکەم بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق ده‌ستپێده‌كات.

 حەسەن هادی زایر، له‌ تیمی راگەیاندكارانی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی رایگەیاندووه‌، "بانگەشەی فەرمیی بەربژێرەکان لە هەڵبژاردنی داهاتووی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراقدا كه‌ كۆمسیۆن بریاری له‌سه‌ر داوه‌ لە رۆژى 10ـى تشرینی یەکەم دەستپێدەکات.

ده‌شڵێت،  کۆمسیۆن له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا چەند رێنماییەکی هاوبەش سەبارەت بە شێوازی هەڵواسینی بانگەشەی هەڵبژاردن و دیاریکردنی شوێنەکان دەردەکات و گشتاندنی پێ ده‌كرێت بۆ ته‌واوی پارێزگاكان.

سەبارەت بە سزاکانی سه‌رپێچی له‌ كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لای كاندید و حزبه‌كان حه‌سه‌ن هادی وتی، سزاکان بۆ سەرپێچیکاران له‌ قۆناغی یه‌كه‌م بە ئاگادارکردنەوە دەستپێدەکات، دواتر سزای دارایی کە لە یەک ملیۆنەوە تا 25 ملیۆن دینار دەبێت.


ڕیکلام